ئیبراهیم دوغوش، بازرگان و چالاکی کورد لە بەریتانیا، درێسی یانەی ئامەدسپۆری پێشکەش بە سەر لیندسی هۆیل، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی بەریتانیا کرد.
لە پەرلەمانی بەریتانیا ڕێوەرەسمێکی تایبەت بە ئامادەبوونی نوێنەرانی باڵای کۆمپانیا و دامەزراوە بازرگانییەکان لە سەرانسەری بەریتانیادا، زیاتر لە 50 ئەندامی پەرلەمان، وەزیر و سەرۆکی شارەوانی لە پارتە سیاسییە جیاوازەکان، بەڕێوەچوو.
لەو ڕێوەرەسمەدا، ئیبراهیم دوغوش، بازرگان و چالاکی کورد لە بەریتانیا، درێسی ئامەدسپۆری پێشکەش بە سەر لیندسی هۆیل، سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی بەریتانیا کرد، لیندسیش جل و بەرگەکەی بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە وەرگرت و ئاواتی سەرکەوتنی بۆ ئامەدسپور کرد.
ئیبراهیم دوغوش، هاوڕێیەکی نزیکی لیندسی هۆیلە و پەیوەندییەکی بەهێزی لەگەڵ پارت و ئاراستە سیاسییە جیاوازەکانی پەرلەمانی بەریتانیا هەیە.
دوغوش ساڵانێکە لە نێوان کۆمەڵگەی کوردستان، جیهانی بازرگانی و سیاسەتمەدارانی بەریتانیا کار دەکات و ڕۆڵێکی چالاکی لە بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان رەوەندی کوردستانی و بەریتانیادا هەیە.
پێشکەشکردنی درێسی ئامەدسپۆر بە سەرۆکی ئەنجومەنی گشتیی پەرلەمانی بەریتانیا، بە هێمای فراوانبوونی پشتگیری بۆ ئامەدسپور لە بەریتانیا و لە ئاستی جیهاندا دەبیندرێت.


