KDC

هەواڵگری سوید :بیانییەکان هەڕەشە لە ئاسایشی وڵات دەکەن

هەواڵگری سوید ئاشکرای کرد، کە ژمارەی ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی لە وڵاتەکەیان دەژین، دەکرێت بە هەڕەشەی ئەمنی پۆلێن بکرێن.

بە بۆچوونی ساپۆ، لەوانەیە ئەو بیانیانە لەو کەسانە بن، کە نیاز و توانای ئەنجامدانی تاوانی تیرۆریستیان لە سوید هەبێت.

گابریل فێرنستێت، گوتەبێژی رۆژنامەوانی ساپۆ، گوتی، هەواڵگری سویدی ئاماژەی بەوە کرد، کە هەندێ لەو بیانیانە لەوانەیە کار بۆ هێزە دەرەکییەکانیش بکەن.

ساڵی ڕابردوو، ژمارەی ئەو کەسانەی کە دەکرێت پۆلێن بکرێن وەک هەڕەشە، لە سەدا 25 زیادی کردووە، لە نزیکەی 200 بۆ زیاتر لە 250 کەس دەگرێتەوە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی لە شاری کۆڵن گرێدا

Harmn

بەریتانیا: فێرگەی وەرزشی Kurdish FC بۆ منداڵان دەستیان بە ڕاهێنان کرد

Harmn

رۆژنامەنووسێکی پۆڵەندی لەسەر بارودۆخی کۆچبەرە کوردەکان، سەردانی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دەکات

KDC