پارتی دیموکراتەکانی سوید»(SD)، کە بە پارتێکی ڕاستڕەوی توندڕەو دادەنرێت، لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی سویددا پاشەکشەیەکی بەرچاوی کرد.
پشتگیری لە پارتەکە بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی ساڵی ٢٠٢٢، لە ٢٠.٥٪ بۆ ١٧.٦٪ دابەزیوە و بۆ یەکەم جار لە دوای چوونە پەرلەمان لە ساڵی ٢٠١٠ەوە، پێگەی دووەمین هێزی سیاسیی وڵاتی لە دەست داوە.
شارەزایانی سیاسەت ئەو پاشەکشەیە بە گۆڕانی سیاسەتی پارتەکانی دیکە لەبارەی کۆچ و پەنابەری، هەروەها سەرنجی دەنگدەران لەسەر بابەتەکانی ژیان و بژێوی و دەوڵەتی خۆشگوزەرانی هاوتا دەکەن.
لە کاتی ژماردنیی ٩٥٪ی دەنگەکان، پارتە چەپەکان ١٧٦ کورسی و پارتە ڕاستڕەوە توندڕەوەکان ١٧٣ کورسییان بە دەست هێناوە.
جێی باسە، وەک زانیارییەکان باسی دەکەن، زۆربەی ئەو پەنابەرانەی نیشتەجێی سویدن و خاوەنی ڕەگەزنامەی وڵاتەکەن، دەنگیان بە پارتی چەپڕەو داوە، بەوپێیەی پارتەکە پشتگیری پەنابەران دەکات.

