KDC

بەلجیکا: کۆمەڵەی نۆژین و گرووپی چیایێ کرمانج بۆنەیەکی تایبەت ساز دەدەن

شەوێکی تایبەت بە مۆزیکی کوردی

هەڵپەڕکێی کوردی، بە بەشداریی کۆمەڵەی مۆزیکی «نۆژین» و «گرووپی چیایێ کرمانج»، لە شاری ڤێڵتمی بەلجیکا بەڕێوە دەچێت.

لە ماوەی شەوەکەدا، خواردن و خواردنەوەی سووک بە نرخێکی گونجاو بۆ بەشداربووان بەردەست دەبێت.

ئەم بۆنەیە، ڕۆژی ٧ی١٠ی ٢٠٢٦، لە کێرک ڤێڵتم (Kerk Veltem)، بەناونیشانی Dorpsplein 1, 3020 Veltem بەڕێوە دەچێت.

دەستپێکی بۆنەکە کاتژمێر ١٩:٣٠ دەبێت و پرۆگرامەکە لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ دەست پێ دەکات.

نرخی بەشداری:

بۆ گەورەکان: ٦ یۆرۆ

بۆ منداڵان: ٣ یۆرۆ

بەرپرسانی بۆنەکە هەمووان بانگهێشت دەکەن بۆ بەشداریکردن و بەیەکەوە بەسەربردنی شەوێکی خۆش و پڕ لە مۆزیک و کەلتووری کوردی.

___

وێبنارێکی تایبەت لەسەر کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە بەڕێوەچوو

Harmn

هیواو ئاواتەکانی نیمۆ خۆشناو لە نیو هونەری کارئەکتەریدا

KDC

لە رێی کۆکردنەوەی واژووەوە، ئەڵمانیا کارەساتی ئێزدییەکان بە جینۆساید دەناسێنێت

KDC