KDC

کەنەدا گفتوگۆ لەگەڵ تاڵیبان دەکات..مەرجیان رێگەدانە بەو هاووڵاتییان تا ئەفغانستان جێبهێڵن

وەزیری دەرەوەی کەنەدا، رایگەیاند، کە وڵاتەکەی بە مەبەستی گواستنەوەی هاووڵاتییانی کەنەدی و پەنابەرانی ئەفغانستان، لە فڕۆکەخانەی کابووڵەوە، مامەڵە لەگەڵ بەرپرسانی تاڵیبان دەکات.

مارک گارنو وەزیری دەرەوەی کەنەدا، رایگەیاند، وڵاتەکەی لە بەرانبەر بە سەلامەتی گواستنەوەی هاووڵاتییان لە ئەفغانستانەوە، یارمەتی پێشکەشی تاڵیبان دەکات، یەکێ خاڵەکانی دانوستاندنیان لەگەڵ تاڵیبان، ئەوە دەبێت رێگەی ئەو کەسانە بدرێ، کە دەیانەوێت ئەفغانستان جێبهێڵن و بە سەلامەتی بچنە دەرەوەی وڵات، ئەوەشی باسکرد، کە ناشزانن کاردانەوەی تاڵیبان لە بەرانبەر ئەو داواکارییەیاندا چۆن دەبێت.

وەزیری دەرەوەی کەنەدا، ئەوەشی ئاشکرا کرد، کە تورکیا و قەتەر یارمەتی ئەو دانوستانانە دەدەن، کە لەگەڵ تاڵیبان بە نیازن بیکەن، هاوکات دووەم بابەتی گفتوگۆکانیش، بە کراوەیی هێشتنەوەی فڕۆکەخانەی کابووڵ دەبێت.

شایانی باسە، کەنەدا لە 26ی ئاب و بە هۆکاری ئەمنی، گەشتەکانی گواستنەوەی هاووڵاتییانی لە ئەفغانستانەوە کۆتایی پێ هێنا.

___

ئەڵمانیا: ئەکادیمیایەک سیمینارێکی سێ رۆژە بە ناونیشانی (تێڕوانینی کوردان لە ئەوروپاوە) ساز دەکات

KDC

ئیسماعیل کامل لەگەڵ سەرنووسەر و بەڕێوەبەری وێبسایتی گۆڤاری پێنگاڤ کۆبووەوە

Harmn

یادی قوربانیانی هەڵەبجە و ئەنفال لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا بەرزڕادەگیرێت

Harmn