KDC

ئەمەریکا گەمارۆ دەخاتە سەر تیمێکی ئیتڵاعات

دادگایەکی ئەمەریکا تیمێکی ئیتڵاعاتی ئێران، بە پلاندانان بۆ رفاندنی بەرهەڵستکارانی وڵاتەکەیان لە دەرەوەی وڵات و، سپیکردنەوەی پارە تۆمەتبارکرد.

وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا، لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند، تیمێکی ئیتڵاعاتی ئێران، بە رێبەری عەلی ڕەزا فەراهانی و ئەندامیەتی مەحموود خازێعین و، کیا سادقی و ئۆمید نووری، تۆمەتبارن بە هەوڵدان بۆ رفاندنی رۆژنامەنووسان و بەرهەڵستکارانی ئێران لە دەرەوەی وڵات، بە تایبەتی لە ئەمەریکا و بەریتانیا گەمارۆیان خراوەتەسەر.

لە درێژەی بەیاننامەکەی وەزارەتی خەزێنەی ئەمەریکا، هاتووە، عەلی ڕەزا فەراهانی و تیمە ئیتڵاعاتییەکەی، زیاتر لە ساڵێکە پیلانی رفاندنی مەسیح عەلی نەژادیان داڕشتووە، کە نیازیان هەبووە لە رێگەی وڵاتی فەنزوێلاوە بیبەنەوە بۆ ئێران.

ئانتۆنی بلینکێن، وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، لە هەمبەر گەمارۆ خستنە سەر ئەو چوار کەسە ئێرانییە، گوتی: هەرکەس و وڵاتێک کە هەوڵبدا دژبەرانی رژێمەکەیان لە وڵاتی ئەمەریکا بکوژێ، یا بڕفێنێ، دەوڵەتی ئەمەریکا لێ قبووڵ ناکا و بە توندترین شێوە سزای دەدا

___

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ دەکەن

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە داواکاری لە حیزبە کوردستانییەکان هەیە

KDC

ناوەندی ئۆتاوا داوایەک ئاڕاستەی کوردانی ئۆتاوا و گانتۆی کەنەدا دەکات

Harmn