KDC

ئازمان ھونەرمەندێکی گەنج لە تاراوگە

ئازمان ، وەک گەنجێکی کورد لە تاراوگە ، توانیویەتی لە زۆر بواردا جێ دەستی دیاربێت و خزمەت بە نیشتمان و نەتەوەو زمانی کوردی بکات بە کارە ھونەریەکانی .
بێگومان ئەم ھونەرمەندە گەنجە لە بنەماڵەیەکی ھونەری و ڕۆشبیریە ، سەرەڕای دایک و باوکی لە بواری ھونەریدا کەسایەتی دیار ن ، لەھەمان کاتدا نەوەی شاعیری گەورەی کورد حەسیب قەرەداخی یە ، لەم بەرھەمە نوێیەی ئازمان تێکستی باپیری بە تەکنیکێکی نوێ و مۆدێرن وەک کلیپ بڵاوکردوەتەوە .
ناوی راستەقینەی ئەو گەنجە، “شارۆ”یە و کوڕی ھونەرمەندان نیگار قەرەداخی و شەماڵ عومەرە .
ئازمان لە ئێستادا سەرقاڵی ئامادەکردنی سێ گۆرانییە بە شێوازی نوێ ، بە کوردی و ئەڵمانی، لە ھۆنراوەی حەسیب قەرەداخیی و ھۆنراوەی ئازا حەسیب قەرەداخی .
ئەم بەرھەمە نوێیەی ھۆنراوەی باپیری ( شەو و گریان و مەرگ) ی کردووەتە گۆرانی، ئەم شعرە تایبەتە بۆ کۆڕەوی ملیۆنی کورد ‌.

___

پۆتین دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بۆسەر ئۆکرانیا ڕاگەیاند و،بایدن داوای وەڵامێکی یەکگرتوو یەکلاکەرەوە دەکات

nusar1

وتاری سەرۆک بارزانی لە خۆپێشاندانی فراوانی کوردستانیان لە شاری بۆن

nusar1

ڕاوێژکاری نەمسا دەستی لە کارکێشایەوە

KDC