KDC

راستی هەڵدانی موشەکە کیشوەربڕەکەی کۆریای باکوور ئاشکرا دەکرێت 

کۆریای باشوور، ئەو بانگەشەیەی کۆریای باکووری ڕەتکردەوە، کە هەفتەی ڕابردوو موشەکی بالستیی پەرەپێدراوی کیشوەر بڕی دەستپێکردووە و، پیونگ یانگ تاوانباری کرد بەوەی کە چەکی بێهێزی دروستکردووە.

پێنج شەممەی ڕابردوو، کۆریای باکوور ڕایگەیاند، کە موشەکی بالیستی کیشوەر بڕی دوور مەودای، تاقیکردوەتەوە.

میدیا دەوڵەتییەکان ئەو دەستپێکردنەیان بە ڕووداوێکی مێژوویی وێنا کرد و، ڤیدیۆیەکی بە شێوازی هۆلیوودی بڵاو کردەوە، کە کیم جۆنگ ئون، چاویلکەی خۆری کردبووە چاوی و، چاکەتێکی چەرمی لەبەرکردبوو چاودێری دەستپێکردنی هەڵدانی موشەکەکەی دەکرد.

هەرچۆنێک بێت، وەزارەتی بەرگری کۆریای باشوور، گوتی گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی، کە هەڵدانی موشەکەکەی کۆریای باکوور، موشەکی هواسونگ-17 نییە، بەڵکو موشەکی هاواسۆنگ-15یە.

ئەوەش هاتووە، کە ڤیدیۆی هەڵدانی موشەکەکەی کۆریای باکوور، لە کاتی دەستپێکردنی ڕاستەقینەدا فیلم نەگیراوە، ئەوەش بە شیکردنەوەی سێبەری کیم و دۆخی کەش و هەوای بینراو لە ڤیدیۆکەدا دێت.

هەرچۆنێک بێت، شیکەرەوەکان لەو باوەڕەدان کە هۆاسۆنگ-17 مەودایەکی درێژتریان هەیە و، قەبارە گەورەکەشی ئەوە دەردەخات، کە بۆ هەڵگرتنی چەند سەرێکی ناوەکی بۆ تێکشکاندنی سیستەمی بەرگری موشەکی دیزاین کرابن.

___

تورکیا :ئیمام و خەتیبێک دەستدرێژی سێکسی کردووەتەسەر 10خوێندکاری منداڵی کچ

nusar1

لە هێرشێکی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر گوندێکی پارێزگای دیالە 11 کەس کوژران

KDC

لێکۆڵینەوەیەک :ئەڵمانەکان ترسیان لە پەنابەران هەیە

nusar1