KDC

تاڵیبان خۆپیشاندان قەدەغە دەکات


وەزارەتی نێوخۆی کابینەی نوێی ئەفغانستان، لە یەکەمین بڕیاریدا، خۆپیشاندانی بێ مۆڵەتی قەدەغەکرد و رایگەیاند، خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت، رووبەڕووی تاوانی قورس دەبنەوە.

لە دوای خۆپیشاندانەکانی هاووڵاتیانی ئەفغانستان دژی فەرمانڕەوایی تاڵیبان و رێپێوانی ئافرەتانی ئەفغانی، وەزارەتی نێوخۆی کابینەی نوێی حکوومەتی کاتی ئەفغانستان، بڕیاری قەدەغەکردنی خۆپیشاندانی بێ مۆڵەتی دەرکرد و رایگەیاند، خۆپیشاندانی بێ مۆڵەت، وەک تاوانباری قورس مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.

لێدوانەکە لە لایەن وەزیری نێوخۆی ئەفغانستان، سیراجەدین حەقانییەوە بڵاوکراوەتەوە و رایگەیاندووە، بێ هەبوونی مۆڵەتی وەزارەتەکە، بەکارهێنانی درووشم و دەربڕینی ناڕەزایی قەدەغەیە

___

سەردانیکردنی گەشتیاران بۆ هەرێم، زیادی کردووە

KDC

هاووڵاتییەکی کوردی شنۆ لە تەمەنی 70 ساڵیدا لە سێدارە دەدرێت

KDC

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پیرۆبازیی لە کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان و جیهان دەکات

Harmn