KDC

ئاماری کۆچبەرانی ئەمساڵ

سەرۆکی رێکخراوی لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، دەڵێ، بە هۆی بەردەوامی قەیرانەکان لە هەرێمی کوردستان و عێراق، تا ئێستاش رێژەی کۆچی گەنجان بۆ وڵاتانی ئەورووپا بە بەرزی ماوەتەوە، بەجۆرێک لە نۆ مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 36000 کەس لە ئەورووپا داوای مافی پەنابەرییان کردووە.

ئاری جەلال، سەرۆکی رێکخراوی لوتکە بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران، راگەیاند، بە هۆی ئەو قەیرانە یەک لە دوای یەکانەی رووی لە هەرێمی کوردستان و عێراق کردووە، رێژەی کۆچی گەنجان بەراورد بە چەند مانگی رابردوو، رووی لە هەڵکشان کردووە، ئەوەش بە هۆی ئەوەی رێگای کۆچ بە شێوەی نایاسایی تا ئێستاش رێگایەکی کەش و هەواکەی لەبارە، چونکە ئەوانەی کۆچ دەکەن، ئەگەر دۆخی کەش و هەوا لەبار بێت، بە کەناراوەکان و بە رێگەی وشکانیدا تێپەڕ دەبن.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە نۆ مانگی رابردوودا زیاتر لە 36000 کەس لە ئەورووپا. داوای مافی پەنابەرییان کردووە، ئەوانیش پێکهاتوون لەو کەسانەی تەمەنیان لە سەرووی 18 ساڵیدایە، بەدەر لەوانەش، ژمارەیەکی دیکەی کۆچبەر بوونیان هەیە، کە لە تورکیا و وڵاتانی بەلقان لە نێو کامپە داخراوەکان ماونەتەوە، ئەوان تا ئێستا خۆیان یەکلایی نەکردووەتەوە، کە داوای مافی پەنابەری لە چ وڵاتێک دەکەن

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا پرسە بۆ عەلی قازی دادەنێن

KDC

سویسرا : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی گەلانی ئێران دەکەن

nusar1

یانەی کورد ڤین FC Kurd Wien پەیوەندی بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانى لە نەمسا کرد

KDC
KDC

FREE
VIEW