KDC

ڕوسیا چەند بڕیارێک دژی یابان دەردەکات

ئەمڕۆ چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا سزای بەسەر ٦٣ کەسایەتی یابان سەپاند کەلە ناویاندا بەرپرسانی تۆکیۆ و رۆژنامەنووس و پرۆفیسۆری زانکۆی تێدایە ئەمەش وەک کاردانەوەیەک کە ژاپۆن پشتگیری سزا نێودەوڵەتیەکان دژ بەڕوسیا دەکات ٠

هەروەها وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ناوی ئەوکەسایەتیانەی بڵاو کردۆتەوە کە ناتوانن گەشت بۆ ڕووسیا بکەن ئەوانەش بریتین لە سەرۆک وەزیرانی ، وەزیری دەرەوەی و وەزیری بەرگری یابان و چەندین بەرپرسی دیکەش هەن ٠

وەزارەتی دەره وه ی ڕوسیا ئەوەشی ڕایگەیاند: “ئیدارەی فومیۆ کیشیدا هەڵمەتێکی نوێی دژ بە ڕوسیای دەستپێکردووە و ڕێگە بە گوتاری ناپەسەندی دژ بە فیدراسیۆنی ڕووسیا دەدات٠

بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی دەنگوباسی ڕووسیا “بە لەبەرچاوگرتنی ئەوانەی سەرەوە، هەروەها ئەو سزا تایبەتانەی کە حکومەتی تۆکیۆ بەسەر هاوڵاتیانی ڕووسیادا سەپاندووە، لەوانەش چەند کەسایەتیەک لە فەرماندەیی باڵای دەوڵەت ,و ڕەچاونەکردنی پەیەوەندییەکانی نێوان دوو وڵاتی دراوسێ ،ڕوسیاش سزای گەشت کردن بەسەر ئەو کەسایەتیانە دەسەپێنێت

___

مردن یان دیل ،هێزی دەریایی لە ماریۆپۆل دوایین پەیامی جەنگی ڕاگەیاند

Harmn

ڕۆناڵدۆ بەشداری یارییەکەی بەرامبەر لیڤەرپوڵ دەکات

Harmn

وێڕای ڕێککەوتنی بەریتانیا لەگەڵ ڕواندا کۆچبەران بەلێشاو ڕوو لەو وڵاتە دەکەن

Harmn