KDC

دژ بە بۆمبارانەکانی ئێران، کوردانی فینلان خۆپیشانیان ئەنجام دا

لە فینلاند، خۆپیشاندان دژ بە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بارەگا و بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گوندەکانی سەرسنووری ڕۆژهەڵات و باشوور، ئەنجام درا.

دوێنێ 16ی9ی2021 کوردانی فینلاند لە پایتەختی ئەو وڵاتە بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان و بۆمبارانکردنی گوند و بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

شایانی باسە داخوازی خۆپیشاندەران پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوەی فینلاند کراو، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پێشوازی لە داخوازی خۆپیشاندەران کرا

___

کوردستان : بەرپرسی دیسکی ڕەوەندی کوردستانی پشتگیری و پشتیوانی لە جێ بەجێکردنی پرۆژەیەکی گەورەی هونەری دەکات

Harmn

ئوسترالیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

Harmn

ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا بەشداری کۆبوونەوەی ئامادەسازیی جەژنی نەورۆز دەکەن

Harmn