KDC

دژ بە بۆمبارانەکانی ئێران، کوردانی فینلان خۆپیشانیان ئەنجام دا

لە فینلاند، خۆپیشاندان دژ بە هێرشی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر بارەگا و بنکەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و گوندەکانی سەرسنووری ڕۆژهەڵات و باشوور، ئەنجام درا.

دوێنێ 16ی9ی2021 کوردانی فینلاند لە پایتەختی ئەو وڵاتە بە مەبەستی ئیدانەکردنی هێرشەکانی ئەم دواییانەی کۆماری ئیسلامی بۆ سەر سنووری ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان و بۆمبارانکردنی گوند و بنکە و بارەگاکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، خۆپیشاندانیان ئەنجام دا.

شایانی باسە داخوازی خۆپیشاندەران پێشکەش بە وەزارەتی دەرەوەی فینلاند کراو، لەلایەن نوێنەری وەزارەتی دەرەوە بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نێوەڕاست، پێشوازی لە داخوازی خۆپیشاندەران کرا

___

بە ڤیدیۆ : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و دەزگای سەنگەر و پێشمەرگە چالاکییەکیان لە ئەڵمانیا سازدا

KDC

کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پەیامێکی لەسەر بڕیاری دادگای باڵا بڵاو دەکاتەوە 

KDC

کۆنفدراسیۆن و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە سویسرا کۆبوونەوە

Harmn