KDC

ئوسترالیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا بەشداری یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، بەشداری یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندن و یەکگرتنەوەی هەردوو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و، وتارێکی تایبەتی ناوەندەکەشی پێشکەشی ئامادەبوان کرد، هاوکات ئەو بەرپرسانی ئەو حزبەش لەو وڵاتە، پەیمانی هەماهەنگی کار و پڕۆژە نەتەوەییەکانی ناوەندەکەیان دا.

ئەمڕۆ شەممە، رێککەوتی ٣/٩/٢٠٢٢ فەخرەدین گەرمیانی، نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشوری ئوسترالیا، بەشداری لە یادی ٧٧ ساڵەی یادی دامەزراندن و یەکگرتنەوەی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و، وێڕای پیرۆزبایی، وتارێکی ناوەندەکەشی پێشکەش بە ئامادەبوان کرد، کە تێیدا ئامانج و کارەکانی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ڕوونکردەوە.

جێی باسە، بەرپرس و ئەندامانی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی ئامانجە نەتەوەییەکانی ناوەندەکەیان کرد و، پەیمانی پاڵپشت و ھاوئاھەنگیان خۆیانیان ئاڕاستەی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی دا.

___

پەنابەرێکی کورد دوو کاتژمێر بە کۆڵ تەرمی هاوسەرەکەی گواستەوە

KDC

پۆڵەندا مانگانە 250 یۆرۆ دەداتە هەر پەنابەرێکی ئۆکرانی 

KDC

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و رێکخراوی کانگا ئاهەنگێک لە بەریتانیا ساز دەکەن 

KDC