KDC

یەكێ لەوانەی چەند درەختێکی چەمچەماڵیان برد دەستگیر دەکرێت

ئەو كەسەی درەختەكانی سەر شەقامی نزیك بانكی چەمچەماڵی هەڵكەندبوو، لەلایەن هێزەكانی ئاسایشەوە دەستگیر دەكرێت.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی رایگەیاند، شارەوانی چەمچەماڵ لە پێناو سەوزكردنی شارۆچكەکە و ژینگەیەكی تەندرووست، چەند نەمامێكی لە گەڕەكی راپەڕین نزیك بانكی چەمچەماڵ چاند، بەڵام لەلایەن دوو كەسەوە نەمامەكان شەوی  ۱٤ لەسەر ۱٥ / ٩ /٢٠٢١ هەڵدەكەندرێن و دەدزرێن.

راشیگەیاندووە، هێزەكانیان پاش بەدواداچوون و كۆكردنەوەی زانیاری، كەسێكیان بە ناوی  أ ، أ ، ر، دانیشتووی شارۆچكەی چەمچەماڵ دەستگیركرد، لەگەڵ كەسێكی دیكەی دانیشتووی شارۆچكەكە تاوانەكەیان ئەنجام داوە، بەڵام لە ئێستادا هەڵهاتووە و شوێنەكەی نادیارە.

ئاشكراشی كرد، پاش هەڵكێشانی نەمامەكان گواستوویانەتەوە بۆ باخێكی نزیك گوندی گورگەی، لەلایەن هێزەكانیانەوە دەست بەسەر نەمامەكان و ئوتۆمبێلی تۆمەتبارە هەڵهاتووەكەدا گیراوە.

شایانی باسە، تۆمەتبارەكان بە فەرمانی دادوەری دادگای لێكۆڵینەوەی چەمچەماڵ، بەپێی ماددەی ٤٤١ بڕگەی ١١ فەرمانی دەستگیركردنیان هەبووە.

___

تورکیا و عێراق ڕێکەوتننامەیەکیان واژوو کرد

KDC

بەریتانیا: بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەفەرمی بانگهێشتی ساڵیادی ڕۆژی جیهانی ئاشتی دەکرێت

nusar1

کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی هەوڵی بەدەستە خوشک کردنی هەولێر و ناشڤێڵ دەدات

nusar1