KDC

دژی هێرشەکانی ئێران، کوردانی نۆرنبێرگ گردبوونەوەیەکیان سازدا

کوردانی شاری نۆرنبێرگ، دژی موشەکباران و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە حیزبە ڕۆژهەڵاتییەکان گردبوونەوەیکیان ئەنجامدا .

کاتژمێر 15تا 17ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە رێککەوتی 19.09.2021، لە کەنیسەی Lorenzkirche کوردانی دانیشتووی شاری نۆرنبێرگی ئەڵمانیا دژ بە موشەکباران و هەڕەشەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ سەر حیزبە کوردستانییەکانی رۆژهەڵات گردبوونەوە، کە تێیدا بەشێک لە کوردانی ئەو شارە و، ئەندامانی ناوەندی نۆرنبێرگ بەشداربوون.

شایانی باسە ئەو ھێرش و دەستدرێژیانە ئیدانەکران .

ئەوەش لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ لیوا محەمەد باقری، سەرۆك ئەركانی سوپای پاسدارانی ئێران، ئاماژەی بەو بۆردومان و هێرشانە كرد، كە بەمدواییانە لەلایەن سوپای پاسدارانەوە بۆ سەر حیزبەكانی رۆژهەڵات لەنێو خاكی هەرێم ئەنجامدراون، هەڕەشەی ئەوەیشی کرد، کە بەردەوام دەبن.

___

پەیامێک لە ھاوڕێکی دکتۆر شاھینەوە بۆ کۆمەڵگای کوردی

KDC

لیتوانیا سەبارەت بە گیان لەدەستدانی کۆچبەرە عێراقییەکەوە روونکردنەوە دەدا

KDC

بەهۆی شەڕی نێوان کۆچبەران لە بۆسنا کەسێک دەکوژرێت

nusar1
KDC

FREE
VIEW