KDC

کۆنگرێس کشانەوەی ئەمەریکا لە رۆژئاوا رەت دەکاتەوە

زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرێسی ئەمەریکی لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی وڵاتەکەیاندا نین لە رۆژئاوا، کە تێیدا ئەندامانی کۆماری زیاتر دەنگیان بە مانەوە داوە.

بەگوێرەی هەواڵێکی پێگەی نۆرس پرێس، بۆ پەسەندکردنی هەمواری کشانەوەی هێزەکانی ئەمەریکا لە رۆژئاوای کوردستان، دەبوو زۆرینەی ئەندامانی کۆنگرێس رەزامەندی لەسەر دەربڕن ‌و دەنگی پێبدەن، بەڵام 286 ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران دەنگیان بەڕەتکرنەوەیدا و، لەبەرانبەردا 141 ئەندام بە بەڵی دەنگیاندا.

لەو دەنگدانەدا 187 ئەندامی کۆماری ‌و 99 ئەندامی پارتی دیموکرات، هەموارەکەیان رەتکردەوە و دژی چوونەدەرەوەی هێزە سەربازییەکانی ئەمەریکا بوون لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان.

___

فیدراسیۆنی ئەڵمانیا کۆڕبەندێکی گرنگ سازدەکەن

Harmn

ئۆکرانیا: 500هاوڵاتی لە ناوچەی پیشەسازی شاری ماریۆپۆلی گەمارۆدراو ڕزگارکراون

Harmn

لە سوید تەقینەوەیەک ڕوویدا

KDC