KDC

هاووڵاتییەکی کورد سزای 5 ساڵ بەندکرانی بەسەردا دەسەپێندرێت

هاووڵاتییەکی خەڵکی بیجار، بە تۆمەتی لایەنگری یەکێ لە حیزبە کوردستانییەکانی رۆژهەڵات، حکوومەتی ئێران لەلایەن دەزگای دادوەرییەوە سزای بەندکرانی بەسەردا سەپاند.

بە گوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بیجار بە ناوی دانش مەولوودی تەمەن 25 ساڵ، سزای 5 ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپێندرا، سزاکە لەلایەن لقی یەکی دادسەرای گشتی و شۆڕشی بیجار، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە ئێران و لە رێگەی ئەندامیەتی و لایەنگری حیزبی دیموکراتی کوردستان بەسەریدا سەپێندراوە

___

سوید: لەسەر پەلاماردانی پۆلیس چەند پەنابەرێک سزادران ودوای تەواوکردنی ماوەی سزاکەیان دیپۆرتی وڵاتەکانیان دەکرێنەوە

Harmn

سویسرا: کۆچبەرانی تۆمارنەکراو لە شاری زیورخ هەلێکیان بۆ مافی پەنابەری دەبێت ؟

Harmn

نووسەرێکی کورد بە سەرۆکی ناوەندی پێنی نێونەتەوەیی هەڵدەبژێردرێت

KDC