KDC

هەڵبژاردنی ئەمجارەی عێراق هیچ لە بارودۆخ ناگۆڕێت

سەنتەری ستراتفۆردی ئەمەریكی پێشبینییەكانی لەبارەی چارەكی كۆتایی ئەمساڵی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بڵاوكردەوە، لەوانەش قۆناغی دوای هەڵبژاردنی پێشوەختەی عێراق.

بەگوێرەی پێشبینییەكانی ئەو سەنتەرە هەواڵگرییە ئەمەریكییە، هەڵبژاردنی 10ی تشرینی یەكەمی 2021 نوێنەرانێك دەباتە پێشەوە، كە توانایان سنووردارە لە كەمكردنەوەی خەموژانی عێراقییەكان.

هەر بەگوێرەی راپۆرتەکەی ستراتفۆرد، ئەنجوومەنی نوێنەرانی داهاتووی عێراق، لە ئاست تەحەداكانی ئابووری و ئاسایشدا نابێت، كە رووبەڕووی وڵات بوونەتەوە، سەرباری ئەوەشی هەڵبژاردنەكە لەسەر خواستی خۆپیشاندەران ئەنجام دەدرێت، بەڵام كەسە چالاكەكانی ئەم رەوتە بەشداری تێدا ناكەن و دواتر ئەنجامەكەشی بە نادادگەر و نا ئازاد دەدەنە قەڵەم.

سەنتەرە ئەمەریكییەكە پێشبینی ئەوەش دەكا، کە حیزبە چەكدارەكان كورسی زیاتر ببەنەوە، ئەوەش وا دەكا، پێگەی سیاسی خۆیان بپارێزن و كاریگەرییان لەسەر رەوشی ئەمنی هەر وەك خۆی بمێنێت.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان :سێ بەشی پەنابەرە ئۆکرانییەکان بۆ وڵاتەکەیان ناگەڕێنەوە

nusar1

سەرکەوتنی بەربژێرە کوردەکان لە هەڵبژاردنی ئەنجوومەنەکانی شارەوانی لە فینلاند

KDC

رووسیا و تاڵیبان کۆدەبنەوە

KDC
KDC

FREE
VIEW