KDC

یەكێتیی ئەورووپا هەموو هاوكارییەكانی بۆ ئەفغانستان رادەگرێت

سه‌رۆكی كۆمیسیۆنی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا، دەڵێ، هه‌موو هاوكارییه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا بۆ ئه‌فغانستان راده‌گیرێن، تا ئه‌و كاته‌ی له‌ نیازی بزووتنه‌وه‌ی تاڵیبان تێده‌گه‌ن.


بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی نوفوستی، ئۆرسۆلا ڤۆندێرلاین، رایگه‌یاندووە، کە هه‌موو هاوكارییه‌ ئابوورییه‌كانی تایبه‌ت بۆ ئه‌فغانستان راده‌گیرێن، تا ئه‌وكاته‌ی نیازه‌كانی  تاڵیبان ده‌رده‌كه‌ون و، پابه‌ند ده‌بن به‌ رێزگرتن له‌ مافه‌كانی مرۆڤ.


ئاماژەی بەوەشداوە، کە به‌نیازبوون ملیارێك یۆرۆ، له ‌ماوه‌ی 7 ساڵی دابێت بۆ ئه‌فغانستان دابین بكه‌ن، به‌ڵام به‌ بڕیارێك راگیرا، تا ئه‌وكاته‌ی پابه‌ندی مه‌رجه‌كانی یه‌كێتیی ئه‌ورووپا ده‌بن.

___

بەلجیکا: پەنابەرێک بووە بەخاوەنی چارەکەملیۆنێک یۆرۆ ،بەڵام ناتوانێت وەریبگرێت

Harmn

دیدار ی نوێنەری كۆنفیدراسیۆن لەگەڵ یاریدەدەری وەزیری دەرەوە

Karzan

فەرەنسا چەند مزگەوتێک دادەخات و چەند کۆمەڵ وڕێکخراوێک هەڵدەوەشنێتەوە

KDC