KDC

سعودییە و یەکێتی ئەورووپا رێککەوتنێک واژۆ دەکەن

نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەورووپا بۆ سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش، دەڵی، رێككەوتنی هەماهەنگییان لەگەڵ سعودییە واژوو كردووە.

جۆزێپ بۆرێڵ، نوێنەری باڵای یەكێتیی ئەورووپا بۆ سیاسەتی دەرەكی و كاروباری ئاسایش، لە تویتەری خۆی نووسیویەتی، لە ریازی پایتەختی سعودییە، لەگەڵ فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە، واژوویان لەسەر رێككەوتنێكی هەماهەنگی بۆ پێشخستنی پەیوەندییە سیاسی، ئابووری، كۆمەڵایەتی و ئەمنییەكان كردووە.

جەختی لەوەش كردووەتەوە، لەگەڵ سعودییە، یەكەم دیالۆگی مافەكانی مرۆڤیان دەستپێكردووە و لەم هەفتەیەدا، دینامیكیی ئەرێنی هاوبەش، دەردەكەوێت

___

بۆ یەکەمجار لە بەرلین کۆربەندێکی ئابوری و وەبەرهێنان لە نێوان کوردستان و ئەڵمانیا دەستی بەکارەکانی کرد

Harmn

دوای پۆڵەندا ،لیتوانیا کامێرای چاودێری لەسە سنوورەکەی لەگەڵ بیلاڕووس دادەنێت

Harmn

پەنابەرێکی نابینا بڕیاری دیپۆرتکردنەوەی لە ئەڵمانیاوە بۆ ئیسپانیا هەڵوەشێندرایەوە

Harmn