KDC

گوتەبێژی ئەمەریکا: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ تاڵیبان ئەرێنی بوون

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا دەڵێ، دیدار و کۆبوونەوەکانی شاندی ئەمەریکا لەگەڵ نوێنەرانی تاڵیبان لە دەوحەی پایتەختی قەتەر، زۆر باش و پیشەیی و ئەرێنی بەڕێوەچوون.

نێد پرایس، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، کۆبوونەوەکانی بە کۆبوونەوەکانی کار ناوزەند کرد و، باسی لەوەکرد، کە شاندی ئەمەریکا بە ڕوونی باسی لەوە کردووە، کە تاڵیبان تەنیا بەگوێرەی هێرشەکانی هەڵدەسەنگێندرێت نەوەک قسەکانی.

نێد پرایس باسی لەوەشکرد، لە کۆبوونەوەکاندا ژمارەیەک بابەت تاوتوێ کراون، لەوانە، هەڕەشەی تیرۆر لە ئەفغانستان، هاووڵاتییانی ئەمەریکا، رێگەدان بە جێهێشتنی ئەو ئەفغانستانیانەی کە پشتگیری ئەمەریکایان کردووە، لەگەڵ هاووڵاتییانی بیانیی تا وڵاتەکە جێبهێڵن.

___

سەرکردەیەکی تاڵیبان سەرەڕای سەرکەوتنی سەربازیمان لەگەڵ چارەسەری سیاسی داین

KDC

ئۆکرانیا لە مەرجی ڕووسیا بۆ ڕاگرتنی شەڕ دەکۆڵێتەوە

Harmn

ئۆسلۆ:تاڵیبان یەکەم کۆبوونەوەی لەگەڵ وڵاتانی ڕۆژئاوا دەکات

Harmn