KDC

دوای 40 رۆژ لە دەستگیرکردنی چارەنووسی کوردێک نادیارە

هاووڵاتییەکی خەڵکی مەهاباد، نزیکەی 40 ڕۆژە لەلایەن نێوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە دەستگیرکراوە و چارەنووسی نادیارە.

بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرەڕای تێپەڕینی 40 ڕۆژ لە دەستگیرکرانی ناوی موحسین ئەحمەدزادهی تەمەن 32 ساڵی خەڵکی گوندی کۆسەکەرێزی مەهاباد و، سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، هێشتا چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی نادیارە.

ڕۆژی دووشەممە 30ی ئۆگەستی 2021، موحسین ئەحمەدزادە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتڵاعاتی مەهاباد دەستگیرکراوە و بۆ یەکێ لە گرتووخانەکانی ئەو نێوەندە ئەمنییەی شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

جێگەی باسە، تا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر هۆکاری دەستگیرکردن و، چارەنووس و شوێنی ڕاگیران و ئەو تۆمەتانەی، کە خراونەتە پاڵ ناوبراو نەزاندراون.

___

ئایا تایوانیش بەدەردی ئۆکرانیا دەچێت؟

Harmn

فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی روونکردنەوە دەدا

KDC

سەرۆک شارەوانییەکی سوید بە جیاوازی مامەڵەکردن لەگەڵ پەنابەراندا ڕەخنەی ئاراستەدەکرێت

Harmn