KDC

فیستیڤاڵی هەنار لە هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت

حەوتەمین فیستیڤاڵی هەنار و پایزی هەڵەبجە، بە ئامادەبوونی لێپرسراوان و ژمارەیەكی زۆر لە چین و توێژە جیاوازەكان دەستی بەكارەكانی كرد.
ستار مەحمود بەڕێوبەری گشتی كشتوكاڵی هەڵەبجە لەمەراسمی كردنەوەی فێستڤاڵەكەدا رایگەیاند: بەرهەمی هەناریان دەگاتە 30 هەزار تۆن و هەناری ناوچەكەش بووەتە براندێكی بازرگانی، ئومێدیشی دەخواست حكوومەتی هەرێم، بودجەیەكی تایبەت بۆ قەرەبووی وشكەساڵی دابین بكات و، هاوكاری جوتیاران بێت، كە ئەمساڵ بەهۆی وشكەساڵییەوە زەرەرمەندبوون.
هەر لەفێستیڤاڵەكەدا ئازاد تۆفیق پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند: ئەم فێستیڤاڵە رەهەندی ئابووری و كشتوكاڵی هەیە، ناوبانكێگ بۆ پارێزگاكە پەیدا دەكات، دەشتوانن لە پاڵ هەڵەبجەدا ناوی هەنار بهێنین.

___

پاسەوانەکانی سنوری پۆڵەندا بۆ بڵاوەپێکردنی پەنابەران لە دەروازەی سنوری لەگەڵ بیلاروسیا گازی فرمێسک ڕێژو ئاو بەکاردەهێنن

KDC

وێڕای شکستهێنانیان حزبوڵای عێراقی هەڕەشە لە ئەمەریکا و سعوودییە دەکەن

KDC

لە ئەڵمانیا پێنجەمین ڕۆمانی نووسەری کورد وەجیھە عەبدولڕەحمان بڵاوکرایەوە

Karzan