KDC

سەدام بە تۆمەتی خیانەت کوشتنی و دواتریش بە شەهید ئەژماری کردن

بەپێی بەڵگەنامەیەكی دەستنووسی سەددام حسێن، ئاشكرای دەكات كە بڕیاریداوە حسێن كامل و سەدام كاملی زاوای و هاوەڵەكانیان بە شەهید ئەژمار بكرێن، ئەوەش سەرباری تۆمەتبارکردنیان بە خیانەتکردن لە عێراق كوژران.

بەگوێرەی بەڵگەنامەك کە بڵاوبووەتەوە، سەدام حسێن بە دەستوخەتی خۆی لە رێککەوتی 15ی حوزەیرانی 1998 نووسیویەتی: خوالێخۆشبوو حسێن كامل و هەموو ئەوانەی لەگەڵیدا كوژران لە هەڵمەتی جیهادی عەشایەری 23ی شوباتی 1996، بە شەهید ئەژمار دەكرێن و سەرجەم ماف و ئیمتیازاتەكانیان بۆ ئەژمار دەكرێت.

بڕیارەكە كە پاش دوو ساڵ لە كوژرانیان دراوە و جەخت لەوەش دەكاتەوە نابێت لە میدیا و تەلەفزیۆندا بڵاوبكرێتەوە.

حسێن كامل و سەدام كامل ئامۆزا و زاوای سەدام حسێن بوون و پاش جیابوونەوەیان و هەڵهاتنیان بۆ وڵاتی ئوردن، بە پێدانی بەڵێنی لێبوردن گەڕانەوە بۆ بەغدا، بەڵام لە شوباتی 1996 بە بەشداری عودەی و قوسەی و بە سەرۆكایەتی عەلی حەسەن مەجید، بە پاساوی تۆڵەی عەشایەری لە ماڵی خۆیاندا گەمارۆدران و لەگەڵ پاسەوان و ئەندامانی دیکەی خێزانەكانیان كوژران.

___

کۆشکی سپی پیرۆزبایی لە عێراق دەکات

KDC

ئیدارەی بایدن پلانی نیشتەجێکردنی 55 هەزار پەنابەری ئەفغانی هەیە

KDC

لەسەدا 83ی هاووڵاتیانی تورکیا ئاکەپە بە هۆکاری خراپی ئابووری دادەنێن 

KDC
KDC

FREE
VIEW