KDC

سەرۆکی ڕوسیا هۆشداری لە هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا دەدات

پێشهاتەکانی درێژەی شەڕی ڕوسیا و ئۆکرانیا، قۆناغێکی دیکە لە هۆشداری و هەڕەشەئامێز لە نێوان وڵاتانی پشتگیری و شەڕکەردا دروستبووە.

لە دوایین پێشهاتدا، ڤلادمێر پۆتین سەرۆکی ڕوسیا، هۆشداری لە هاوکارییە سەربازییەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا بۆ ئۆکرانیا دەدا و ڕایگەیاند: هەردەستێوەردانێکی دەرەکی وڵامێکی زۆر خێرای وەک بروسکەمان دەبێت، ئەمەش هەڕەشە نییە و کردارە، چەکی وابەکاردێنین کە هیچ پێشهاتێکی سەربازی لەبارەوە باسنەکرابێت.

سەرۆکی ڕوسیا لە بەرانبەر ئەنجومەنی دوما ڕایگەیاند: هەر وڵاتێک دەستێوەردان لە شەڕی ئۆکرانیا بکات، وەڵامێکمان بە خێرایی بروسکە دەبێت.

لەدرێژەی وتەکەیداکە، کە تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردۆتەوە، وتووشیەتی، هەموو هۆکارەکانی هێرشبردن و بەرگری ئامادەن، گەر پێویستی کرد بەکاریان دەهێنین، هەموو بڕیارەکان پێشتر دراون و لەسەر پێشهاتەکان وەستاون، کاری پێویستیشی پێشتر لە بارەوە کراوە.

جێی باسە، وەزیری بەرگری ئەمەریکا لوید ئۆستن، ڕۆژی سێشەممە بەڵێنیدا کە هەموو شتێک بۆ دڵنیابوون لە شکستی سەربازی ڕوسیا لە ئۆکرانیادا بکات، هەروەها چەند ڕۆژی ڕابردوو، ژمارەیەکی زۆر لە بەڵێنەکانی هاوکاری بۆ زیادکردنی پشتیوانی سەربازی بۆ ئۆکرانیا هەبووە، لەوانە ئەڵمانیا ڕایگەیاند کە 50 تانکی دژەفڕۆکە دەنێرێت، لە گۆڕانێکی نوێی سیاسەتی بەرلین بەرانبەر بە ڕوسیا و، ئەمەریکاش ئەمەی بە هانگاوێکی گرینگ ناوهێنا.

هەروەها بەریتانیاش بەڵێنی بە دابینکردنی فڕۆکەی جەنگی بۆ ئۆکرانیا داوە، ئەمەش پێشهاتێکی نوێییە کە ڕەنگە ڕوسیا هەر سەیرکەر نەبێت.

لە سەرەتای هەفتەدا سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕوسیا ڕایگەیاند، کە ڕۆژئاوا بە دابینکردنی چەک بۆ ئۆکرانیا (نەوت دەڕژێنن بە سەر ئاگردا)، ئەم هەنگاوانە جەنگی جیهانی سێیەم نزیک دەکاتەوە.

سۆران حەسەن

___

کۆبوونەوەی نوێنەری کۆنفدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری نوێی هەرێمی کوردستان

Harmn

هێزێکی گەوورەی ئەمەریکا لە سوریا بەرەو هەرێمی کوردستان پاشکەشەدەکات

KDC

تەندروستی جیهان هۆشداری لە تسۆنامی کۆرۆنا دەدات

Harmn