KDC

چالاکوانێکی کورد سزا دەدرێت

چالاکوانێکی بواری ڕاگەیاندن و خەڵکی شاری بانه، لەلایەن دادگای شۆڕشی سەقزەوە بە بێ بەشداری خۆی، سزای بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

بەگوێرەی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئیبراهیم شوریانی، ناسراو بە شۆڕش، یەکێ لە چالاکوانی بواری ڕاگەیاندنی شاری بانە، لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سەقز، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە دژ بە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای بڵاوکردنەوەی وێنە و نووسراو لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، سزای 7 مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا.

شایانی باسە، ناوبراو 20 ڕۆژ مۆڵەتی هەیە، کە تانە لەو بڕیارەی دادگای سەقز بدا

___

سوید بە بلدۆزەر دوکانەکان تاڵان دەکرێن

KDC

بەریتانیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هاوکاری پەنابەرە کوردەکان دەکات

Harmn

ئوسترالیا: ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی سەردانی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن

Harmn