KDC

پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان

پسپۆرێکی ستراتیژی و شرۆڤەکارێکی سیاسیی ئیماراتی دەڵێ، پەیوەندییەکانی نێوان ئیمارات و هەرێمی کوردستان پەیوەندیی دوو گەلی برا و هاوڕێ و هاوکار و خۆشەویستی و ئاشتیین. لەم پەیوەندییانەدا بەرەوپێشچوونێکی گەورە هەیە لە ڕووی وەبەرهێنانەوە و پشتگیریی ئیماراتی عەرەبی بۆ وەبەرهێنانی ئابووری لە هەرێمی کوردستان گرنگییەکی گەورەی هەیە.

هەرێمی کوردستان جگە لە بوارەکانی تر دەیەوێت پەیوەندییە سیاسی و دیپلۆماسییەکان لە هەموو ڕوویەکەوە پەرە پێ بدات، لەم چەند ڕۆژەدا جووڵە و تەڤگەرێکی بەهێز دەستی پێ کردووە، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی، سەردانی ئیماراتی عەرەبیی کرد، ئەمەش مەشهەدێکی گەورە بوو.

لەو بارەیەوە، د. سالم ئەلکتبی، پسپۆڕی یاسای گشتی و زانستە سیاسییەکان، تایبەت بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: ”ئەم پشتگیرییە بۆ هەرێمێکی گرنگ و زیندووە کە بە فرەڕەنگی و سەقامگیری دیار کەوتووە و حەزی لە ئاوەدانی و وەبەرهێنان و گەشەپێدان و بەرەوپێشچوون و بنەڕەتەکانی هاووڵاتیبوونە بۆ هەرکەسێك لەسەر ئەو خاکە دەژی، هاوکات بۆ ئیماراتی عەرەبی خاوەن پسپۆریبوون و ئەزموون گرنگە و تواناییی لۆجیستیی ئابووری و مەعریفیی هەیە بۆ پشتگیریی گەشەپێدانی شارستانییەت و تەکنیکی.”

ئاماژەیشی دا: “ئەم سەردانەی کۆتاییش لە چوارچێوەی پەیوەندییە برایەتییەکان و بەرژەوەندییە هاوبەشەکان بوو بۆ سەرکردایەتی و گەلەکەیان و هەروەها تەفاهومێکی هاوبەش بۆ ئاشتی و گەشەپێدان لە تەواوی ناوچەکە لەپێناو پسپۆڕی و ئەزموونی هاوبەش.

___

شفا بارزانی: زیاتر لە 40 هەزار کورد لە شاری بۆن یەکڕیزیی نەتەوەییان نیشانی جیهان دا

Harmn

ئیسرائیل چوار سەد هێرشی دژ بە ئێران ئەنجام داوە

Harmn

لەئەمەریکا زانکۆیەک ،بەبڕی 250ملیۆن دۆلار قەرەبووی 200ئافرەت دەکاتەوە

Harmn