KDC

سامان سیوەیلی: یەکەمجارە پڕۆژەی فێرکردنی زمانی دایک بۆ منداڵانی تاراوگە بدرێتە وەزارەتی پەروەردە


 
گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان، دەڵێ پڕۆژەی فێربوونی زمانی دایک بۆ منداڵانی وڵاتانی دەرەوە، لە لایەن ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە پێشکەش بە وەزارەت کرا، ئەوانیش بەوپەڕی خۆشحاڵی و گرینگییەوە کاری لەسەر دەکەن.
 
لە دیدارێکی تایبەتدا بۆ رادیۆی رەوەندی کورد، سامان سیوەلی گوتەبێژی وەزارەتی پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەر پڕۆژەی فێربوونی زمانی کوردی بۆ منداڵانی وڵاتانی جیهان، کە ناوەندی ڕەوەندی کورد ئاڕاستەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کد و لەلایەن وەزیرەوە پاڵپشتی کرا، رایگەیاند، شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە سەردانی وەزیری پەروەردەی هەرێمی کوردستانیان کرد و، پڕۆژەیەکیان گەڵاڵەکردبوو بۆ ئاوڕدانەوە لە زمانی کوردی بۆ منداڵانی کورد لە تەواوی جیهان، وەزیری پەروەروەدەش بە خۆشحاڵییەوە پڕۆژەکەی پەسەند کرد.
ئەوەیشی روونکردەوە، لەبەر ئەوەی پێشتر وەها ناوەندێک نەبووە، کە پڕۆژەیەکی لەوشێوە پێشکەش بە وەزارەت بکات، دوورییەکمان لەگەڵ کوردانی دەرەوە هەبووە، بە تایبەت لە رووی فێرکردنی زمانی دایک، ئێستاش کە ناوەندی ڕەوەندی کورد لە دەرەوە ئەو پڕۆژەیان هێناوە، بێگومان بە گرینگییەکی زۆرەوە، وەک وەزارەتی پەروەردە کاری لەسەر دەکەین.
ئاماژەی بەوەشدا، کە ناوەندی ڕەوەندی کورد لە رێی ماڵپەڕەکەیانەوە، دەرگایەکیان ئاوەڵا کردووە بۆ ئەو خێزانە کوردانەی نیشتەجێی وڵاتانن، ناوی منداڵەکانیان تۆمار بکەن،

لەم لینکە

___

ئەمەریکا: نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی پێشوازی لە وەزیری دەرەوەی عێراق دەکات

nusar1

یەکێتی ئەوروپا باس لە سزاکانی دژ بە بیلاروسیا دەکات لەسەر دۆسیەی کۆچبەران

KDC

جۆنسن: لە دوای ساڵی 1945ەوە رووسیا بە دوای جەنگەوەیە لە ئەوروپا 

KDC