KDC

لەهێرشی چەکداریدا بۆ سەر هێزەکانی ئێران لە ناوچەی ڕەققە کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە، هێزە ئێرانییەکان کەوتنە بەر هێرشێکی چەکداریی لە گوندەکانی پارێزگای ڕەققە-ی ڕۆژهەڵاتی سووریا و، کوژراو و برینداریان لێکەوتەوە.

چالاکوانانی دانیشتووی شارۆچکەی ڕەققە، ڕایانگەیاند، کە چەکدارە نەناسراوەکان ئوتۆمبێلێکی سەربازی سەر بە هێزەکانی ئێرانیان لەسەر ڕێگای مەعدان عەتێقی ڕۆژهەڵاتی ڕەققە کردە ئامانج و، بەو هۆیەشەوە دوو ئەندامی هێزەکانی ئێران-یان کوشتووە و سێ کەسی دیکەش برینداربوون.

___

Kurdish FC بە کردنەوەی خولێک کوردانی بەریتانیای دڵخۆش کردووە

Harmn

گوتەبێژی ئەمەریکا: کۆبوونەوەکانمان لەگەڵ تاڵیبان ئەرێنی بوون

KDC

فەڕەنسا: دادگای تێهەڵچوونەوە دوابڕیاری لە بارەی گروپی کۆمپانیاکانی لافارگی پەسەند کرد

Harmn