KDC

سوید سزای قورستر بەسەر هەرزەکارانی تاوانکار دەسەپێنێت

حکوومەت سزای قورستری دەوێت بۆ هەرزەکارانی تەمەن نێوان 15 بۆ 17 ساڵ، کە تاوانی قورس ئەنجام دەدەن بە سزای زیاتر لە 4 ساڵ لە نێوەندەکانی چاودێری داخراو، قورسترین سزا ئەمڕۆ دەرکراوە.

ئەمڕۆ حکوومەتی سوید لێکۆڵینەوەیەکی دەستپێکرد بۆ خوێندنی زۆرترین ماوەی گونجاوی سزاکان، لێکۆڵینەوەکان بەدوای ئەگەری ئەوەدان، کە دەستەڵاتی زیندان بتوانێت لە جیاتی سەنتەری چاودێری بەرپرسیارێتی سزادانی هەرزەکاران بگرێتە ئەستۆ، بۆ ئەوەی ئەو گەنجانەی کە تاوانی جدی ئەنجام دەدەن، لە زینداندا بن وەک لە جیاتی ناوەندەکانی چاودێری داخراو.

مۆرگان جۆهانسۆن وەزیری داد، ئەمڕۆ بە ڕادیۆی سویدی ڕاگەیاند، کە ئەو ڕێوشوێنانە بە ئامانجی بەرگرتن بە تاوانی ڕێکخراون، کە گەنجەکان دایدەمەزرێنن، و ئەوەشی گوت کە سزای چوار ساڵ بۆ تاوانی جددی وەک کوشتن کەمە.

___

ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆن وێبینارێکی بۆ چیا عەلیار سازکرد

nusar1

دادگای ئەورووپا ڕۆژانە پۆڵەندای بە زیاتر لە 1 ملیۆن ئۆیرۆ سزادەدات

KDC

ڕێکخراوی تەندروستی جیهان :زیاتر لە نیوەی دانیشتوانی ئەوروپا لە ماوەی دوومانگی داهاتوو تووشی ئۆمیکرۆن دەبن

nusar1