KDC

ماڵپەڕی فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

ماڵپەڕی فەرمی ناوەندی ڕەوەندی کورد کەوتە دیدی کوردستانیانی دیاسپۆرا  ، لە درێژەی کارو بەرنامەو چالاکیەکانی ناوەند ، ئاواکردنیماڵپەڕێکی فەرمی لە پلان و بەرنامەدا بوو ، تا لەڕێگای ئەم ماڵپەڕەوە دەنگ و ڕەنگی کوردستانیانی تاراوگە بگەیەنینە بەردەستی گشت لایەک، لێرەوە بتوانین کاروچالاکی و خواست و ئایندەی دیسپۆرای کوردستانی بەبێ جیاوازی بیروڕا ، بێ جیاوازی ڕەنگ و لەدەرەوەی سنورەئایدیۆلۆژیەکان و سنورە دەستکردەکان کوردستانیان و کوردانی تاراوگە لەژێر ئەم چەترە نەتەوەیی و نیشتمانیەدا کۆبکەینەوە  . 

ئەمەش ھەنگاوێکی دی بۆ پێشەوە ، بەدڵنیایی ئەم کارو ماندوبوون و سەرکەوتنانە بەھەوڵ و ھیمەتی کوردانی دیاسپۆراو ئەندامانیناوەندەکانی ڕەوەندی کوردیە لە دەرەوە . 

ئەم ماڵپەڕە ماڵی گشت کوردێک و کردستانێکە دەرگای کراوەیە بۆ کاروچالاکی و بابەت و بیروڕای جیاواز و تێڕوانینی ئایندەیی ئێوە  . 

بەو ھیوایەی بتوانین لێرەوە دەنگ و ڕەنگ و ھیوایی ھەموولایەک بین و بتوانین لەئاست ئەو ئەرکە گرنگەدابین . 

ناوەندی ڕەوەندی کورد لەدەرەوە

___

فەرەنسا رێککارەکانی دژ بە کۆرۆنا هەڵدەگرێت 

KDC

ڕێکخراوی (پرۆئازول )دوا لە حکومەتی نوێی ئەڵمانیادەکات کۆچبەرانی سەر سنوری بیلاروسیا وەربگرێت

KDC

ئەو کۆچبەرانەی لە تورکیاوە دیپۆرتی سووریا کرابوون، دەگەڕێندرێنەوە هەرێم

KDC
KDC

FREE
VIEW