KDC

ئێران مێرمنداڵێکی کورد دەستگیر دەکات

مێرمنداڵێکی خەڵکی سەردەشت، بە تۆمەتی لایەنگری حیزبێکی کوردستانی، ناوەندە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەستگیری دەکەن.

بە گوێرەی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، دوێنێ سێشەممە 7ی مانگ، هێزە ئەمنییەکانی شاری سەردەشت، مێرمنداڵێکی 15 ساڵەیان بە ناوی محەمەد فەردانی، خەڵکی میراوای ئەو شارەیان دەستگیرکردووە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزە ئەمنییەکان بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی یاسایی، ئەو مێرمنداڵەیان دەستگیرکردووە.

تا ئێستا، هیچ زانییارییەک لە سەر چارەنووس و شوێنی راگیرانی ئەو مێرمنداڵە نییە.

___

بەلجیکا: فدراسیۆنیی ڕەوەندی کوردستانی مەراسیمێکی بۆ سەرخستنی کاندیدێکی کورد ڕێکخست

Harmn

گەنجێکی کورد لە وڵاتی سوید کوژرا

Harmn

ماکرۆن: فەڕەنسا لە یارمەتیدانی عێراق بەردەوام دەبێت

KDC