KDC

تورکیا :زیاتر لە 110 کۆچبەری نایاسایی لە دەریایی ئیجە ڕزگارکرد

دەسەڵاتدارانی تورکیا ڕایانگەیاند ،کە هێزەکانی دەریاوانەکانی کەناری توانیان 111کۆچبەری نایاسایی لە دەریا ئیجە ڕزگار بکەن ،پاش ئەوەی هێزەکانی یۆنان کۆچبەرانیان ناچار بە گەڕانەوە بۆ بوراری دەرییایی تورکیا کردبوو

بەپێی نوسینگەی ئێشکگرەکانی پاسەوانی دەریایی تورکیا ،دوێنێ چوارشەممە لە یەکەم ئۆپەراسیۆندا 44 کۆچبەری نایاساییان ڕزگارکردووە کە لە بەلەمێکی چوبی لاستیکی لە کەناراوەکانی ناوچەی دیکیلی ئیزمیر دۆزراونەتەوە ،دواتر 77 کۆچبەری تر بەهەمان شێوە لە ناوچەی سێڤەرهیسەر لە ئیزمیر دۆزراونەتەوە،کە ئەو کۆچبەرانە لەلایەن سوپای یۆنانەوە بۆ بواری ئاوی خاکی تورکیا گەڕێندراونەتەوە

کەبەپێی بەیاننامەی پاسەوانی کەناری ئەو کۆچبەرانە بۆ ئۆفیسی کۆچبەرانی ناوچەکە گواستراونەتەوە


جێی ئاماژەیە ساڵانە لەکاتی وەرزی هاوین لێشاوی کۆچبەران لە تورکیا بۆ سنورەکانی یەکێتی ئەوروپا دەستپێدەکات ،هەردوو وڵات بەهۆی کێشە و ناکۆکییەکانیان کۆچبەران باجی ئەو گرژییانە دەدەن ،هەردوو وڵات یەکتر بە گەڕانەوەی کۆچبەران تۆمەتباردەکەن .

سۆران حەسەن

___

ڕوسیاهێرشی بەرفراوانی بۆ کارگەی ئەزۆڤستال دەستپێدەکات

nusar1

رۆڵەکانی ئاگار، ئاگر لە چەند شوێنێکی تورکیا بەردەدەن

KDC

بێکاری قەیرانێک لە کۆمەڵگادا

nusar1