KDC

بەریتانیا لە ماوەی دووهەفتەی داهاتوو دەست بەدیپۆرتکردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا دەکات

بەریتانیا لە ماوەی دوو هەفتەی داهاتوو دەست بە دیپۆرتکردنەوەی کۆچبەران بۆ ڕواندا دەکات

سەرەڕای ڕەخنەی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ئۆپۆزسیۆن و نەتەوە یەکگرتووەکان لە هەردوو وڵات، حکومەتی بەریتانیا مەبەستی خۆی پشتڕاست کردووەتەوە، کە لە ناوەڕاستی ئەم مانگەدا دیپۆرتکردنەوەی یەکەم کۆمەڵەی کۆچبەران بۆ ڕواندا دەست پێدەکات.

لەندەن ڕایگەیاند کە دەستی کردووە بە ئاگادارکردنەوەی پەنابەرە نایاساییەکان لە بەریتانیا، کە دیپۆرتی ڕواندا دەکرێنەوە، هەروەها تێبینی کرد کە یەکەم دەستە لە 14ی حوزەیراندا لە گەشتێکدا دەنێردرێنە رواندا، مەگەر ئەوانەی نایانەوێ بچنە ئەو وڵاتە، با لە دادگا داوای دیپۆرتکردنەوەی وڵاتانی خۆیان بکەن.

پریتی پاتێل وەزیری ناوخۆ گوتی: “هەرچەندە دەزانین کە هەوڵ دەدرێت بۆ پوچەڵکردنەوەی پرۆسەکە و دواخستنی دیپۆرتکردنەوەکان، بەڵام من پاشگەز نابمەوە و بە پابەندی جێبەجێ کردنی ئەو شتەم، کە ڕای گشتی بەریتانیا پێشبینی دەکات”، ئەو ستایشی قۆناغێکی نوێی کرد بەرەو هاوبەشی لەگەڵ ڕواندا وەک بەشێک لە ستراتیژی حکومەت بۆ چاکسازی لە سیستمی پەنابەری و شکاندنی تۆڕی بازرگانی قاچاخچییەکان.

جێی باسە، لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە: “ئەو کەسانەی دیپۆرتی ڕواندا دەکرێن، دەتوانن ژیانی خۆیان لەوێ بە سەلامەتی ئاوەدان بکەنەوە”.

___

هەولێر: تاهیر هەورامی پێشوازی لەبەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی بەرلین دەکات

Harmn

یۆفا باس پلانی گونجاو بۆ گواستنەوەی یاری کۆتایی چامپیۆنس لیگ لەڕوسیا دەکات

Harmn

چالاکوانێکی کورد سزا دەدرێت

KDC