KDC

پۆلیسی بەریتانیا: خۆکوژەکە عێراقی بووە

پۆلیسی بەریتانیا ئەمڕۆ چوارشەممە، ڕاگەیاند، ئەو پیاوەی گومان دەکرێت تەقینەوەکەی ڕۆژی یەکشەممەی تەکسییەکەی شاری لیڤەرپوڵی باکووری ئینگلتەرای ئەنجام دابێت، لانی کەم حەوت مانگ پێش ئێستا ئامادەکاری کردووە.

پۆلیسی دژە تیرۆریش لە بەیاننامەیەکدا ئەوەشی خستەڕوو، کە کڕینی پێکهاتەکانی ئەو ئامێرە تەقەمەنییەی کە بۆمبڕێژکەرەکەی کوشتووە، عیماد جەمیل ئەلسوەیلمینی تەمەن 32 ساڵان، لە مانگی نیسانەوە شوقەیەکی بەکرێ گرتووە.

ناوبراو ئەوەشی خستەڕوو، کە تۆمەتبارەکە لە عێراق لە دایکبووە و لە ماوەی ڕابردوودا تووشی کێشەی دەروونی بووە.

پریتی پاتل، وەزیری نێوخۆ، ڕایگەیاند کە تیرۆریستەکە سیستمی پەنابەریی داڕمانی بەکارهێناوە بۆ مانەوە لەو وڵاتەدا و، جەختیشی کردەوە کە پێویستە ئەو سیستمە چاکسازی بکرێت.

شایانی باسە هەواڵی زۆر لەسەر عیمادی خۆکوژ بڵاوبووەوە، بەتایبەتی کە چەند میدیایەکی بەریتانی تەئکیدیان لەوە کردەوە، کە ئەو ئایینەکەی بۆ مەسیحی گۆڕیوە و چەند جارێک داوای پەنابەرێتی کردووە لەم ساڵانەی دواییدا، بەڵام ڕەتکراوەتەوە.

___

ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دوسلدۆرف لەگەڵ ئەندامانی کۆمەڵەی سەرخۆبوون و چالاکوانانی کورد کۆبوونەوە 

KDC

هەواڵەکان لەسەر گفتوگۆی ڕووسیا و ئۆکرانیا

Harmn

لەندەن : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی چالاکییەکی مەیدانی لەبەردەم پەرلەمانی بەریتانیا ڕێکدەخەن

KDC