KDC

یەکێتی ئەوروپا کارئاسانی بۆ گەڕانەوەی پەنابەران دەکات

سۆران حەسەن
یەکێتی ئەوروپا کارئاسانی بۆ گەڕانەوەی پەنابەران بۆ وڵاتی خۆیان دەکات
ئەمەو جوزیف بوریل بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەورپا ڕایگەیاند :- کە سەرۆکی بیلاروس گرەوەی پەنابەرانی لە دەستداوە ، تیمێکی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا سەردانی مینسک دەکات تائەو پەنابەرانەی کە گیریان خواردووە لە سەر سنور بگەرێنێتەوە بۆ وڵاتی خۆیان
هەرلەم بارەوە بەرپرسی سیاسەتی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ڕۆژی سێ شەممە ئاشکرای کرد، کەشاندێک لە کاروباری دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا سەردانی مینسک دەکات تاکار ئاسانی بۆ گەرانەوەی پەنابەران بکەن

هەروەهابورێل لەبارەی دانوستان لەگەڵ سەرۆکی بیلاروسیا ڕاگەیاند :-دەمەوێت ئاماژە بەوە بکەم کە هیچ ڕێککەوتنێک و دانوستان لەگەڵ ڕژێمی لوکاشینکۆدا نییە و هیچ شتێک نابێتە هۆی ناسینەوەی ڕاستەقینە ،بەڵام دەبێت کەناڵەکانی پەیوەندی بە کراوەیی بهێڵینەوە
لە هەمان کاتدا، تیمێکی بچووک، نوێنەری بەشی دەرەوەی یەکێتی ئەوروپا ، بۆ قسەکردنی کاری تەکنیکی بەرەو مینسک دەڕوات. و لەگەڵ ئاژانسی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاسانکاری وهاوکاری بۆ گەڕانەوە ی پەنابەران دەکات
بورێل ئاماژەی بەوەدا کە ئەو دوو جار پەیوەندی بە وەزیری دەرەوەی بیلاروسیا و لایەنە پەیوەندارەکان کردووە ،تا ئامادەکاری بۆ ئەم ئەرکە بکەن و پێداویستیەکان دەستنیشان بکەن ئامانە لە چوارچێوەی کاری مرۆییە و هیچ پەیوەندیەکی بە ناسینەوەی ڕژێم یان دانوستانەکانەوە نییە
سەرچاوە:-
Dw

___

4 هەزار پەنابەر لە کامپەکانی یۆنانەوە گوێزرانەوە بۆ ئەوروپا

KDC

بەریتانیا لە ماوەی دووهەفتەی داهاتوو دەست بەدیپۆرتکردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا دەکات

Harmn

گەنجانی سوید بۆ وەرگرتنی شوێنی نیشتەجێ بوون دەناڵێنن

KDC