KDC

ئێران و تاڵیبان کۆبوونەوە

لە تاران کۆبوونەوەیەک لە نێوان ئەمیرخان موتەقی وەزیری دەرەوەی ئیدارەی تاڵیبان بەوەکالەت، کە دوای کشانەوەی هێزەکانی ناتۆ و ئەمریکا لە ئەفغانستان دەستی بەسەر ئەو وڵاتەدا گرت، لەگەڵ حوسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران بەڕێوەچوو.

حوسەین ئەمیر عەبدوڵاهیان وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ ئەمیرخان موتەقی کە بەوەکالەت وەزیری دەرەوەی سەرکردایەتی تاڵیبانە کۆبووەوە.

بەگوێرەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، موتەقی و عەبدوڵاهیان کە شەوی ڕابردوو بۆ گفتوگۆکردن لەگەڵ شاندێکی بەرپرسانی ئابووری و سیاسی گەیشتنە تاران کۆبوونەوە.

عەبدوڵاهیان ئاماژەی بەپێکهێنانی حکومەتێکی بەرفراوان کرد لە ئەفغانستان و گوتی بەردەوام دەبن لە یارمەتی مرۆیی بۆ گەلی ئەفغانستان.

عەبدوڵاهیان ڕەخنەگری سیاسەتەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان گوتی ئەو سەرمایە داراییە ئەفغانییەی لەلایەن ئیدارەی واشنتۆنەوە بلۆک کراوە دەبێت ئازادبکرێت بۆ خەرجکردنی مرۆیی و بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی ئابووری.

عەبدوڵاهیان کوژرانی نۆ دیپلۆماتکاری ئێرانی لە کونسوڵخانەی مەزاری شەریفی ئێران لە ساڵی 1998 بەبیرهێنایەوە و داوای لە تاڵیبان کرد بەرپرسیارێتی خۆی بۆ پاراستنی شوێنە دیپلۆماسییەکان جێبەجێ بکات.

شاندەکەی ئەفغانیش ڕەخنەیان لە سیاسەتەکانی ئەمریکا لەو وڵاتە گرت و باسی شەڕیان کرد لە دژی گروپی تیرۆریستی داعش و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان.

هەروەها گفتوگۆیان لەسەر پرسی ئاوی نێوان هەردوو وڵات کرد و ڕێککەوتن لەگەڵ تیمە پسپۆڕەکان لەسەر ئەو مەسەلەیە کۆببنەوە

___

کۆنفیدراسیۆنا ڕەڤەندا کوردستانی ،(11)مین ساڵڤەگرا جێنۆسایدا کوردێن ئێزدی ل چەندین باژارێن دیاسپۆرایێ ب بیرتینە.

Harmn

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی کۆڕەوی ملیۆنیی ساڵی 1991

Harmn

سویسرا: ناوەندەکانی ڕەوەندی کوردستانیی بەشداریی وۆرکشۆپێکیان لەسەر پەیماننامەی لۆزان کرد

Harmn