KDC

Author : Harmn

بەرپرس و ئەندامانی کۆمیتەی ڕاوێژ دیاریکران

Harmn
بەسەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە دامەزراندنی کۆمیتەی راوێژ ئەنجامدرا و، تێیدا بەرپرس و ئەندامانیشی دیاری کران. ڕۆژی 07.09.2022 لە کۆبوونەوەیەکدا بە بەشداری سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، ئیسماعیل کامل و جێگرەکەی، ھەورامان عەلی تۆفیق، کۆمیتەی ڕاوێژ کۆبوونەوە. سەرەتای کۆبوونەوەکە، سەرۆکی کۆنفدراسیۆن، بەوردی سەبارەت بە ئامانجەکانی کۆبوونەوەکە گفتوگۆی کرد،......

لەکاتی گەڕانەوە پەنابەرێکی کورد لەناو فڕۆکە کۆچی دوایی دەکات

Harmn
لەکاتی گەڕانەوەی پەنابەرێکی کورد لەهەرێمی کوردستان بۆ ئەڵمانیا لەناو فڕۆکە گیان لەدەستدەدات بەپێی ئاژانسەکانی هەواڵی ناوخۆ میرخان پەنابەرێکی کوردی دانیشتوی شاری لۆدڤیگسهافنی وڵاتی ئەڵمانیا لەکاتی گەڕانەوەی لە هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتی ئەڵمانیا لە ناوفڕۆکە بەهۆی سەکتەی دڵەوە کۆچی دوایی دەکاتلەدرێژەی هەواڵەکەدا هاتووە کە میرخان خەڵکی گەڕەکی ڕاپەڕینی شاری هەولێرە ماوەی......

کوردستان: تەرمی دووکۆچبەری کورد گەڕێندرایەوە

Harmn
بە ئامادەبوونی ئەندامێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و بەرپرسی بەشی کۆچ و کۆچبەران و ناوەندی هاوبەشی هەماهەنگی قەیرانەکان لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان، تەرمی دوو گەنجە کوردە ئێزدییەکە گەڕێندرانەوە هەرێمی کوردستان. ئەمڕۆ ٦ی ئەیلولی ۲۰۲۲، بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و خاتوو شادان ساڵەیی، بەرپرسی بەشی کۆچ و......

کەنەدا: دامەزراندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ڤانکۆڤەر

Harmn
رۆژی یەكشەممە، رێکەوتی ٤ی ٩ی ٢٠٢٢، بە سەرپەرشتی مستەر کورد، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ڤانكۆڤەر لە وڵاتی كەنەدا بە فەرمیی دامەزرا. سەرەتای کۆبوونەوەکە، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پاش سوپاس و پێزانیین لە دڵسۆزی رەوەندی کوردستانی لەو دەڤەرە، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کردو هەروەها لەسەر......

ئەمەریکا: دامەزراندی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە ولایەتی واشتن

Harmn
رۆژی شەممە، رێکەوتی ٣ی ٩ی٢٠٢٢، بە سەرپەرشتی راستەوخۆی مستەر کورد، نوێنەری کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەمریکاو کەنەدا، ناوەندی رەوەندی کوردستانی لە ولایەتی واشنتن بە فەرمیی دامەزرا. سەرەتای کۆبوونەوەکە، نوێنەری کۆنفیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی پاش سپاس و پێزانین لە دڵسۆزی رەوەندی کوردستانی لەو دەڤەرە، بەخێرهاتنی ئامادەبووانی کردو هەروەها لەسەر بەرنامەو پرۆژە نەتەوەییەکانی......

ئوسترالیا: نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری کۆبوونەوەیەکی گرنگی کرد

Harmn
لە پێناو کاراکردن و بنیاتنانەوەی کۆمەڵە و رێکخراوە کوردییەکان لە باشووری ئوسترالیا، نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە باشووری ئەو وڵاتە، بەشداری کۆبوونەوەیەکی لەسەر ئەو پرسە کرد. ئەمڕۆ دووشەممە، ڕێککەوتی ٢٠٢٢/٩/٥، فەخرەدین گەرمیانی نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، بەشداری کۆبوونەوەیەکی تایبەتی بە کاراکردن و بنیاتنانەوەی کۆمەڵە و رێکخراوە کوردییەکان کرد. لەو کۆبوونەوەیەدا......

کوردستان: نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری خولێکی گەشەپێدانی مرۆیی و پێشەنگایەکی فتۆگراف دەکات

Harmn
دوێنێ یەکشەممەلە شاری هەولێر موزەفەر ئەحمەد ئەندامی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەیاوەری پارێزگاری هەولێر بەشداری خولی گەشەپێدانی مرۆیی و پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی شەهیدانی ڕێگایی ڕێگایی ئازادی کوردستانیان کرد مەراسیمەکە لەلایەن هەردوو ڕێکخراوی نەمران و سمبولی شەهیدان لە باڵەخانی ئەکادیمیای کورد سازکرابوو ، هەروەها پێشنگاکەش لەلایەن فتۆگراف مەحمود هەولێری بۆ شەهیدانی ڕێگای ئازادی......

ئوسترالیا: شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری ساڵیادی حزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران دەکەن

Harmn
شاندێکی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا بەشداری یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندنی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-ئوسترالیا، بەشداری یادی ٧٧ ساڵەی دامەزراندن و یەکگرتنەوەی هەردوو حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێرانی کرد و، وتارێکی تایبەتی ناوەندەکەشی پێشکەشی ئامادەبوان کرد، هاوکات ئەو بەرپرسانی ئەو حزبەش لەو وڵاتە، پەیمانی هەماهەنگی کار و پڕۆژە نەتەوەییەکانی......

تنۆک تنۆک داده‌چۆرێم، کلوو کلوو ده‌توێمه‌وه‌ 

Harmn
ره‌حیم ره‌شیدی ئه‌م رۆژانه‌، هه‌موو دڵ خۆشی من ئه‌وه‌یه‌‌ که‌ نوسراوه‌یه‌کی تۆم بۆ دێت، یان تاڵۆکه‌ی گۆرانیه‌کم بۆ به‌ڕێ ده‌که‌یت‌. قه‌ند له‌ زارم‌دا ده‌توێته‌وه‌ که‌ پێم بڵێی‌ بیرم لێده‌که‌یته‌وه‌. بۆم بنووسه‌ که‌ تووک‌و نزام لێناکه‌ی‌‌و هێشتاش بۆنی من به‌ تێنووسی یاده‌کانته‌وه‌ ماوه‌، ڕه‌نگی روخسارم خزاوه‌ته‌ نێو جله‌کانت‌و له‌ نێو ئاوێنه‌ی......

بەسەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی کۆبوونەوەیەکی تایبەت ئەنجامدرا

Harmn
بەمەبەستی دامەزراندنی بەشی پەیوەندییەکان و لۆبی کردن و، بەسەرپەرشتی سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، کۆبوونەوەیەک ئەنجامدرا و تێیدا ئەو بەشە و کار و بەرنامەکانی دامەزران و دیاری کران. دوێنێ شەو بە سەرپەرشتی ئیسماعیل کامل، سەرۆکی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی و وەک سەرپەرشتیاری بەشی پەیوەندییەکان، یەکەم کۆبوونەوەی بەشی پەیوەندییەکانی کۆنفدراسیۆن ئەنجامدرا، کە تێیدا......