KDC

Author : Harmn

جەژنی نەورۆز لەناو پەرلەمانی ئەوروپا بەڕێوەچوو

Harmn
  ئێوارەی ڕۆژی 18ی ئاداری 2026 بە دەستپێشخەریی دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتی ئەوروپا و ئامادەبوونی ئەڤین ئینجیر، پەرلەمانتاری پەرلەمانی ئەوروپا بە ڕەچەڵەک کورد، لەسەر لیستی سۆسیال دیموكراتەكانی سوید، مەراسیمێکی تایبەت و شایستە بۆ بەرزڕاگرتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز لەناو تەلاری پەرلەمانی ئەوروپا سازکرا، کە ئاڵای کوردستان شەکێندرایەوە......

بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان ، ڕەوەندی کوردی لە ڤانکۆڤەر وەڵامی هەڕەشەی داگیرکەران دەدەنەوە

Harmn
  لە وەڵامی ئەو هەڕەشە و فشارانەی دەکرێنە سەر خاوەنکارە کوردەکان، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری ڤانکۆڤەری کەنەدا، بۆ دووەمین جار کەرنەڤاڵێکی گەورەی ئۆتۆمبێلیان لە شەقامەکانی ئەم شارە بە بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستانەوە ڕێکخست . ئەم چالاکییە کە بە هەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەک چالاکڤانی دیاری شاری ڤانکۆڤەر ڕێکخرا، تێیدا دەیان ئۆتۆمبێل بەشداربوون......

کۆنفەدەراسیۆنا رەڤەندا کوردستانی جڤینەک گرنگ ژ بۆ ئامادەکرنا جەژنا نەورۆزێ ل دار خست..

Harmn
  لژێر دروشمێ ( پشتەڤانیا رۆژهەلاتێ کوردستانێ و جارەنڤیسێ گەلێ کورد و براتیا کورداب ) ئەڤرو یەکشەمبی 15.03.2026 ب سەرپەرشتی یا کۆنفەدەراسیۆنا رەڤەندا کوردستانی و ب سپۆنسەری یا کەنالا ئاسمانی یا Kurdistan tv و بئامادەبونا نوێنەرێن رێزدار کاك شیفا بارزانی سەرپەرشتیارێ رەڤەندا کوردستانی بەرێز قەهرەمان ئۆسمان وبەرێز رێناس جانۆ و......

ناوەندی بازل ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی هەڵەبجە و ڕاپەڕینی شاری قامیشلۆی بەڕێوەبرد

Harmn
فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی و ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە شاری بازل، بە هاوبەشی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی یادگاری هەڵەبجە (مۆنۆمێنتی هەڵەبجە)، ٣٨ەمین ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانکردنی شاری هەڵەبجە و ٢٢ەمین ساڵیادی ڕاپەڕینی خوێناوی شاری قامیشلۆیان لە شاری بازل بەڕێوەبرد لە سەرەتای بەرنامەکەدا، پێشەنگایەکی فۆتۆگرافی سەبارەت بە کارەساتی هەڵەبجە و ڕاپەڕینی قامیشلۆ لەلایەن ئەمیر ئامادەکرابوو،......

سەبارەت بە پرۆسەی ئاشتی!..

Harmn
  رادیۆی ئەڵمانیا / دۆیچلاندفونک، رۆژی ٢٠٢٦/٢/٢٥ لە بەرنامەی (ئەوروپا ئەمڕۆ) دا چاوپێکەتنێکی لەگەڵ پرۆفیسۆر و شارەزا و تورکناس (بوراق چۆبور) ئەنجامی داوە.. لە بەر ناوەڕۆکی گرنگی چاوپێکەوتنەکە پوختەکەیتان پێشکەش دەکەم…                                      ......

پرۆژەی نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری کوردستان

Harmn
  بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفیدراسیۆن لەگەڵ نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری کوردستان کۆبووەوە و تاوتوێی پڕۆژەیەکیان کرد. مستەر کورد بەرپرسی ئۆفیسی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانی کۆنفدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی، لەگەڵ مایکل سکادەن کۆ بووەوە، کە تێیدا پڕۆژەی نێردراوی تایبەتیی ئەمریکا بۆ کاروباری کوردستان یان کوردەکان بە شێوەیەکی گشتی پێداچوونەوە و هەڵسەنگاندنی بۆ......

پەیامی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەبۆنەی ساڵیادی کارەساتی کیمیابارانی هەڵەبجە

Harmn
کوردستانییانی خۆشەویست کەسوکاری سەربەرزی شەهیدان ئەمڕۆ نەتەوەکەمان یادێکی پڕ لە ئازار و برینێکی قووڵی مێژووی خۆی دەکاتەوە، کە ئەویش ساڵیادی تاوانی گەورەی کیمیابارانی شاری هەڵەبجەیە لە 16ی ئاداری 1988. لەو ڕۆژەدا، ڕژێمی دیکتاتۆریی پێشووی عێراق بە بەکارهێنانی چەکی قەدەغەکراوی نێودەوڵەتی، یەکێک لە دڕندانەترین تاوانەکانی مێژووی مرۆڤایەتی دژی گەلەکەمان ئەنجامدا، کە......

ڕازێک لەگەڵ شەڕدا

Harmn
هەڵۆ بەرزبجەیی ٢٠٢٦/٣/١٠ هەتا بێت لیستی کوژراوانی بەرپرسانی ئێران لەم شەڕە نوێیەشدا دوورودرێژتر دەبێتەوە، عەرەبانەکەی دەستی ناتانیاهۆ پڕ بووە لە کەللەسەر!! نەسروروڵا و هەنیە سەنوار… هتد جێی هی تر نابێتەوە. دەبا لێگەڕێین و بزانین کێی ترییش دەکەوێتە ناوی!؟ خوا دەزانێ باڵای شەڕم خۆشناوێت! جۆرەها پێناسەی شەڕم خوێندۆتەوە و قێزم لە......

جەنگی دەروونی؛ چەکێکی بێدەنگ بۆ داگیرکردنی مێشک

Harmn
  عەلی جمال جەنگی دەروونی یەکێکە لە کۆنترین و کاریگەرترین شێوازەکانی ململانێ لە مێژووی مرۆڤایەتیدا. بە پێچەوانەی جەنگی سەربازی کە تەقەمەنی و چەک بەکاردێنێت بۆ تێکشکاندنی جەستەیی، جەنگی دەروونی ئامانجی تێکشکاندنی ورە، باوەڕ، و توانای بڕیاردانی نەیارە. لێرەدا سەرکەوتن بەوە دەپێورێت کە تا چەند دەتوانیت بەرانبەرەکەت ناچار بکەیت بەو شێوەیەی......

ژمارە 5ی گۆڤاری ڕەوەند لە تاراوگە بە کۆمەڵێک بابەتی هەمەچەشنەوە بڵاوکرایەوە

Harmn
  ژمارە 5ی گۆڤاری ڕەوەند تایبەت بە وەرزی زستانی 2026 لە تاراوگە بڵاوکرایەوە و بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا بکەوێتە بەردەستی خوێنەرانی کورد لە هەرێمی کوردستان و وڵاتانی ئەوروپا. ئەم ژمارەیەی گۆڤارەکە کە سەرنووسەرەکەی خاتوو هەرمن ئەحمەدە، بە چاپ گەیەندراوە و بابەتەکانی بە هەردوو شێوەزاری سۆرانی و کرمانجی، هەروەها بنەزارەکانی کەلهوڕی......