KDC

Author : Harmn

بۆ یەکەمجار لە مێژووی هۆڵەندا.. ژنێکی داعش بە تاوانی کۆیلەکردنی ژنێکی ئێزیدی سزای 9 ساڵ زیندانیکردنی بەسەردا سەپێندرا

Harmn
لە بڕیارێکی مێژووییدا، دادگای تێهەڵچوونەوەی هۆڵەندا سزای 9 ساڵ زیندانیکردنی بەسەر ژنێکی هۆڵەندیدا سەپاند، بە تاوانی ئەوەی لە سەردەمی دەسەڵاتی رێکخراوی داعش لە سووریا، ژنێکی ئێزیدیی خەڵکی شنگالی بەکۆیلە کردووە، ئەم کەیسە بە یەکەمین دادگاییکردن لە هۆڵەندا دادەنرێت کە تێیدا تاوانەکانی دژ بە ئێزیدییەکان وەک تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی بناسێندرێت.......

سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، سەردانی پەرلەمانی هەرێمی شلیسڤیگ-هۆڵشتاینی لە وڵاتی ئەڵمانیا کرد

Harmn
لە پەرلەمانی شلیسڤیگ-هۆڵشتاینی ئەڵمانیا سەرپەرشتیاری رەوەندی کوردستانی بەشداریی مەراسیمی نەورۆزی کرد و لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئەو هەرێمە کۆبووەوە لە هەنگاوێکی دیپلۆماسی و کولتووریدا، شفا بارزانی، سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، سەردانی پەرلەمانی هەرێمی شلیسڤیگ-هۆڵشتاینی لە وڵاتی ئەڵمانیا کرد، وێڕای بەشداریکردنی لە مەراسیمێکی فەرمیی جەژنی نەورۆز لە نێو تەلاری پەرلەمان، ناوبراو لەگەڵ......

ڕاگەیەندراوێک لە کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانییەوە

Harmn
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە نیگەرانییەکی قووڵەوە دەڕوانێتە ئەو گرژی و نەتەباییەی کە لەنێوان گرووپێک لە کوردستانیانی دیاسپۆرا و بەتایبەتی لە وڵاتی هۆڵەندا هاتووەتە ئاراوە، جێگەی داخێکی زۆرە کە لەکاتی بەڕێوەچوونی ئاهەنگی نەتەوەیی جەژنی نەورۆزی ساڵی 2026 لەو وڵاتە، کۆمەڵێک گەنجی کورد پەنایان بردووەتە بەر توندوتیژی و هێرشیان کردووەتە سەر گرووپێکی......

ئەمەریکا: ئاهەنگی نەورۆز لە مینیسۆتا بە هێمای نوێبوونەوە، یەکگرتوویی پیرۆزکرا

Harmn
ئێوارەی ٢٠ی٣ی٢٠٢٦ ڕەوەندی کوردستانی لە مینیسۆتا ئاگری نەورۆزیان کردەوە ، کە وەک دەربڕینێکی بەهێز بۆ ناساندنی کولتوور و بەهێزکردنی یەکگرتوویی کۆمەڵایەتی بەڕێوە چوو. لە ناو ئاهەنگەکەدا، بەهەڵکردنی ئاگری نەورۆز وەک هێمای نوێبوونەوە، هیوابوون و دەستپێکردنی وەرزێکی تازە گرنگی تایبەتی هەبوو. بە بەشداریی Shelly Carlson شاریاری Moorhead , بەهایەکی تایبەتی بە......

ئەمەریکا: ئاگری نەورۆز لە ناشڤیل کرایەوە

Harmn
ئێوارەی ٢٠ی ئازاری ٢٠٢٦، لە ناشڤیل ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی ناشڤیل بە هاوکاری یەکێتی کولتوور و مۆسیقای کوردی، ئاهەنگێکی تایبەتی هەڵکردنی ئاگری نەورۆز ڕێکخست. ئەم چالاکییە ژمارەیەک لە خێزانە کوردییەکان وکوردستانیانی نیشتەجێی ئەو شارە   بۆ پێشوازی لە هاتنی بەهار و یادی مانای نوێبوونەوە و یەکگرتوویی کۆکردەوە . شەوەکە بە گۆرانی،......

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بەو هێرشە دوژمنکارانەی دەکرێنە سەر هەرێمی کوردستان

Harmn
ڕەوەندی کوردستانی لە دەرەوەی وڵات جەماوەری سەربەرزی کوردستان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و ناوەندە جیهانییەکان بەرەبەیانی ئەمڕۆ 24 ی ئاداری 2026، لە کردەوەیەکی ترسنۆکانە و دوژمنکارانەدا، بارەگاکانی فیرقەی 7 ی پیادەی دەڤەری 1 و هێزێکی فیرقەی 5 ی پیادەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە سنووری سۆران، کرانە ئامانجی 6 مووشەکی بالیستیی ئێرانی، ئەم......

بەیاننامەی کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی سەبارەت بە ڕووداوەکانی عەفرین و حەلەب

Harmn
کۆنفیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بە نیگەرانی و دڵگرانییەوە دەڕوانێتە ئەو هێرش و پێشێلکارییانەی لە شاری عەفرین و ناوچەکانی ئەعزاز لە پارێزگای حەلەب کراونەتە سەر هاووڵاتییانی کورد لە کاتی یادکردنەوەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزدا. بەپێی ئەو بەڵگانەی بڵاوکراونەتەوە، ژمارەیەک کەسی توندڕەو پەلاماری ئەو کەسانەیان داوە کە جلوبەرگی کوردییان پۆشیوە و ئاڵای کوردستانیان بەرزکردووەتەوە،......

بەلجیکا: کورداستانیانی شاری لیڤین نەورۆزیان بە ئاهەنگێکی شکۆدار پیرۆز کرد

Harmn
ئێوارەی 20/03/2026 لە شاری Leuven، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوکاری کۆمەڵەی هێڤی، ئاهەنگێکی تایبەتی نەورۆزی بەڕێوەبرد و ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی بەلجیکا و میوانان  ئامادەبوون. سەرەتای ئاهەنگەکە لەلایەن ئەکرەم حەمۆ و عبدالرزاق ماجید بەخێرهاتنی گەرمی میوانان دەستیپێکرد، هەروەها  ناسک نەسیری و خ سیلاڤ حسین وەک پێشکەشکار و بەڕێوەبەری ئاهەنگەکە......

نەورۆزی بۆن.. دەرکەوتەی هێزی نەرمی ڕەوەندی کوردستانی و بەرجەستەکردنی دیدگای سەرۆک بارزانی

Harmn
کەرنەڤاڵە جەماوەرییە مەزنەکەی شاری بۆن لە وڵاتی ئەڵمانیا بەبۆنەی جەژنی نەتەوەیی نەورۆزەوە، تەنیا ئاهەنگێکی وەرزی و بۆنەیەکی ئاسایی نەبوو، بەڵکوو نمایشێکی گەورەی هێزی نەرمی نەتەوەیەکە بوو لە دڵی ئەورووپادا، ئەم گردبوونەوە یەکجار گەورەیە سەلماندی کە دیاسپۆرای کورد لە دەرەوەی وڵات، خاوەنی سەنگ و قورساییەکی جوگرافی و سیاسیی بێوێنەیە، ئەگەر بە......

شەڕی ئێران هەرای نێوان تورکیا و ئیسرائیل گەرمتر دەکات

Harmn
  وتارێکی هاوبەشی کرستیان بۆیهمە و زۆزانە گویستەن رۆژنامەی دێر تاگەسشپیگلی ئەڵمانی ٢٠٢٦/٣/١٧ و. هەڵۆ بەرزنجەیی     شەڕی ئێران سووتەمەنی ململانێی نێوان تورکیا و ئیسرائیلە ئەو دوو زلهێزە ناوچەییە لەمێژە کێبڕکێی کاریگەرییان لە خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا کردووە. ئێستا دۆخەکە زیاتر پەرەدەستێنێت. کریستیان بۆهمێ &سوزان گوستن تورکیا و ئیسرائیل لە مێژە......