KDC

بەلجیکا: کورداستانیانی شاری لیڤین نەورۆزیان بە ئاهەنگێکی شکۆدار پیرۆز کرد

ئێوارەی 20/03/2026 لە شاری Leuven، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بە هاوکاری کۆمەڵەی هێڤی، ئاهەنگێکی تایبەتی نەورۆزی بەڕێوەبرد و ژمارەیەکی زۆر لە کوردانی دانیشتووی بەلجیکا و میوانان  ئامادەبوون.

سەرەتای ئاهەنگەکە لەلایەن ئەکرەم حەمۆ و عبدالرزاق ماجید بەخێرهاتنی گەرمی میوانان دەستیپێکرد، هەروەها  ناسک نەسیری و خ سیلاڤ حسین وەک پێشکەشکار و بەڕێوەبەری ئاهەنگەکە ئامادەبوون.

بەرنامەکە بە سرودی نەتەوەیی «ئەی ڕەقیب» و وەستانێکی ڕێزلێنان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.

لە بەشی وتارەکاندا،  ڕێبەر دەرکاری، دارا ناطق، و حەبیب ئیبراهیمی هەریەک وتاریان پێشکەش کرد و جەختیان لەسەر یەکگرتوویی و یەکڕیزیی کوردان لە هەموو پارچەکانی کوردستان کرد، هەروەها پیرۆزبایی نەورۆزیان ئاراستەی ئامادەبووان کرد.

لە درێژەی ئاهەنگەکەدا، مەشخەڵی ئاگری نەورۆز هەڵگیرسا و لەلایەن گروپی چیایی کورمانج سرودی نەورۆز پێشکەش کرا.

هەروەها دوو کەسایەتی دیاریی بەلجیکی، بە زێغەر دەبیسەر ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری N-VA و کارڵ دیڤلیس سەرۆکی ئەنجومەنی شارەوانی Leuven، ئامادەبوون و پیرۆزبایی گەرمیان بە بۆنەی سەری ساڵی نوێ و نەورۆزی کوردەواری ئاراستەی ئامادەبووان کرد.

بەشی هونەریی ئاهەنگەکە لەلایەن هونەرمەندان یوسف ڕەشۆ، ئازاد مستەفاپور، ئالان عارف، خەبات تەیفور، ئەمجەد گولی و فیرات شیرۆ، لەگەڵ گروپی کۆما چیایی کرمانج، بە گۆڤەند و هەڵپەڕکێی جوان ڕازایەوە .

بەشی میکس و ڤیدیۆکردنیش لەلایەن بعمر حەمۆ ئامادەکرابوو. ئاهەنگەکە لە کاتژمێر 6ی ئێوارە تا 10ی شەو بەڕێوە چوو و بە سەرکەوتوویی کۆتایی هات

___

كۆنفرانسی ناوەندی بەلجیکا بە سەركەوتویی ئەنجامدرا

Harmn

سەندیکای پۆلیسی یەکگرتووی ئەڵمانیا لە بارەی کۆچبەرانی سەر سنووری پۆڵۆنیا داوایەکی
بەپەلە لە حکوومەتی وڵاتەکەی دەکات

KDC

نەتەوەیەکگرتووەکان داوا لە تالیبان دەکات ڕێز لە بەڵێنەکانی بگرێت

KDC