KDC

Author : Harmn

پارێزگاری لەندەن بانگهێشتی نوێنەری کۆنفدراسیۆن دەکات

Harmn
نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر بانگهێشتی فەرمیی، بەشداری بۆنەیەکی تایبەتی لە پارێزگای لەندەن کرد. رۆژی یەکشەممە، رێککەوتی ٢ی٧ی٢٠٢٣، بەختیار وەیس نوێنەری کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی پارێزگاری لەندەن، بەشداری بۆنەیەکی تایبەتی جەژنی قوربان کرد، کە لەلایەن لامبێس پارێزگاری شارەکەوە رێکخرابوو. لەو بۆنەدا، سەرباز بەرزنجی نوێنەری مەلیکی شانشینی بەریتانیا و......

ناوەندی بەلجیکا بە فەرمیی بانگهێشتی ڕێورەسمێک کران

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، بانگهێشتی ڕێوڕەسمێکی تایبەتی شارەوانی لۆڤنی ئەو وڵاتە دەکرێت. رێککەوتی 28ی6ی2023، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا، بە فەرمیی لەلایەن شارەوانی شاری لۆڤنی بەلجیکاوە بانگهێشتی کۆبوونەوەیەکی شارەوانی شارەکە کرا، ئەوەش دوای هات، کە ئەو شارەی بەلجیکا، وەک باشترین پایتەختی کولتووری ئەوروپا بۆ ساڵی ٢٠٣٠ دەستنیشان کراوە. لە ڕێوڕەسمەکەدا، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بەلجیکا،......

پەیامی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی لەسەر سووتاندنی قورئانی پیرۆز

Harmn
کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، لەسەر سووتاندنی قورئان پەیامێکیان بڵاو کردەوە و لە پەیامەکەدا هاتووە، ئەو کەسەی ئەو کارەی لە یەکەم ڕۆژی جەژنی قورباندا کردووە، ئەندامی پێشووی حەشدی شەعبی بووە و هاوکات جەخت لەوە دەکەنەوە، سووتاندنی هەر پەڕتووکێکی پیرۆز، هەنگاوێکی زیانبارە و دژ بە کولتووری پێکەوەژیان و ئاشتی کۆمەڵایەتییە. دەقی پەیامەکە بەم......

توندڕەوی و پەڕگیریی لە ئەڵمانیا…

Harmn
هەڵۆ بەرزنجەیی مێژووی ئەڵمانیا لای زۆربەمان زانراوە، بەتایبەت لە سەرەتای سەدەی ڕابووردووە و بە هەڵگیرسانی دوو جەنگی جیهانی و دەسەڵات گرتنەدەستی نازییەکان.. هیتلەر کە ناوێکی دیاری ئەم ژینگە و مێژووەیە، هێندە بەرچاوتەنگی سیاسی و مرۆیی هەبوو، کارێکی کرد لە ١٩٤٩ وڵاتەکەی گەیشتە ئەوەی بێتە دوو دەوڵەت!..بەشی رۆژئاوا لەژێر سایەی هێزە......

ئەڵمانیا : ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی سێ کتێبی شاعیر و نوسەرێکی کورد

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە دیسلدۆرفی ئەڵمانیا، بەشداری لە ڕێوڕەسمی بڵاوکردنەوەی سێ پەرتوکی ناری عومەر، شاعیر و نووسەری کوردیان کرد کە بە زمانەکانی عەرەبی، ئینگلیزی و ئەڵمانی وەرگێردرابوون. نارین عومەر، شاعیر و نوسەری کورد سێ پەرتوکی نوێی وەرگێڕدراوی بە سێ زمانی ئەڵمانی، عەرەبی و ئینگلیزی بە چاپ گەیاندووە و لە ڕێوڕەسمێکدا......

ناوەندی نەمسا بەشداری سیمینارێکیان کرد

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی بەشداری سیمینارێک بوون، کە بۆ وتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڤێنا رێکخرابوو. ڕۆژی شەممە، ڕێککەوتی 24.06.2023، ئەفشین ئەقدەسی ئەندامی دەستەی کارگێڕی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، بەشداری لە سمینارێکدا کرد، کە بۆ خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستان ئیران، لەلایەن کۆمیتەی ئەو حیزبەوە لە نەمسا......

Kurdish FC بە کردنەوەی خولێک کوردانی بەریتانیای دڵخۆش کردووە

Harmn
یانەی Kurdish FCی سەر بە کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، خولێکی بۆ 10 تیپی تۆپی پێی تیپە کوردەکانی بەریتانیا کردۆتەوە، کە ئەوەش بووەتە جێی دڵخۆشی کوردانی ئەو وڵاتە. بە سەرپەرشتی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، موفید ئەحمەد راهێنەری یانەی Kurdish FC له بەريتانيا، خولێكی تۆپی پێی بۆ 10 یانەی کوردی دانیشتووی نیوکاسڵی بە ئامادەبوونی......

شێوەکاری کورد عەلی دەروێش لە گەلەری دیو لەیس چیڤریوسی پاریس

Harmn
ئاشتی گەرمیانی .. هۆڵەندا لە بەرواری ١٩ حوزیران تاوەکو ٢٥ حوزەیرانی ٢٠٢٣ گەلەری کەبەریت دیو لەیس چیڤریوسی کە دەکەوێتە ڕۆژئاوای شاری پاریسەوە بە ٤٢ کم ، پێشانگایەکی هونەری شێوەکاری بۆ عەلی دەرویش کردەوە کە کارە هونەریەکانی بریتی بوون لە ٤٠ کاری هونەری پێوانە جیاواز کەبە کەرەستەی ئەکریلیك و ڕۆنی و......

ناوەندی نەمسا بەشداری کۆنفرانسی بەرخودانی ڕۆژهەڵاتیان لە ڤێنا کرد

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، بەشدارییا لە کۆنفرانسی بەرخودانی رۆژهەڵات کرد، کە لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی ڤێنای پایتەختی نەمسا بەڕێوەچوو. ڕۆژی هەینی، ڕێککەوتی 23.06.2023، ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-نەمسا، بانگهێشتی فەرمیی کۆنفڕانسێکیان لە ئەنجوومەنی بەڕێوەبەرایەتیی شاری ڤێنای وڵاتی ئۆتریش، کرد کە بۆ خالید عەزیزی وتەبێژی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران رێکخرابوو. لەو کۆنفڕانسەدا بە بەشداری چوار......

ناوەندی بازل چەند پرسێکی ڕەوەندی کوردستانی تاوتوێ دەکەن

Harmn
ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی- بازلی سویسرا، هێڵی گشتی کار و چالاکییەکان و کارنامەی کاریان تاوتوێکرد. ڕۆژی یەکشەممە، 2023.06.25 بە سەرپەرشتی سۆران حەسەن بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-بازل، بە ئامادەبوونی دەستەی ناوەندەکە، کە پێکهاتبوون لە فەیزییە پەرێشان سکرتێری ناوەند و، شۆڕش ئۆردۆگان بەرپرسی پەیوەندییەکان و، ئەحمەد تەیموری، بە مەبستی دانانی هێڵی گشتی کاری......