تورکیا: ڕۆژنامەنوسێک بەهۆی بڵاوکردنەوەی ناسنامەی بەرپرسی هەواڵگری ئەردۆگانەوە دەستگیرکرا
نووسینگەی داواکاری گشتی ئەستەنبوڵ، بە تۆمەتی بە دەستهێنانی داتای کەسی بە نایاسایی، سزای زیندانیکردنی بۆ ڕۆژنامەوان ئیبراهیم حسکۆ ئۆغلو دەرکردووە و دەستگیرکراوە. حسکۆ ئۆغلو چەند ڕۆژێکیش پێش ئێستا، گوتی، کە هاککەرەکان دوو مانگ پێش ئێستا پەیوەندیان پێوە کردووە و، پێیانوتووە، کە داتای چەند بەرپرسێکی دیاری حکوومەتیان دەستکەوتووە، لەوانە ناسنامەی نوێیان.......
