KDC

Author : nusar1

ئۆکرانیا هێرشی پێچەوانەی دەستپێکردووە،ڕووسیاش گەمارۆی زیاتری شاری کیێڤ دەدات

nusar1
دوای سی و چوار ڕۆژ لە ئۆپەراسیۆنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکرانیا، هێزەکانی ئۆکرانیا بۆ یەکەمین جار توانیویانە شارۆچکەی ئێرپن لە نزیک شاری کیێڤ ڕزگار بکەن. دینیس مۆناستیرسکی، وەزیری ناوخۆی ئۆکرانیا ڕایگەیاند، کە توانیویانە ناوچەی ئێرپن لە باکووری ڕۆژهەڵاتی شاری کیێڤ لە ژێر دەستی هێزەکانی ڕووسیا دەربهێنن و، هەمان ڕۆژ......

بەریتانیا :ڕووسیا واگنەرەکان لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بڵاوکردۆتەوە

nusar1
وەزارەتی بەرگری بەریتانیا ڕایگەیاند، کە رووسیا بە کرێگیراوانی خۆی ناسراو بە گرووپی واگنەر، لە ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیا بڵاو کردۆتەوە، کە بە گوێرەی خەمڵاندنەکان توانیوێتی زیاتر لە 1000 چەکداری ئەو گرووپە سەربازیە بەشداری لە شەڕی دژ بە هێزەکانی ئۆکرانیا بکات. وەزارەتەکە لە تویتەردا نووسیویەتی: “گرووپی واگنەر، کۆمپانیای سەربازی تایبەتی ڕووسیا، لە ڕۆژهەڵاتی......

ڕووسیا دەستی بەسەر کۆگای کاتژمێرە گرانبەهاکانی سویسرادا گرتووە

nusar1
بە گوێرەی ئەو هەواڵانەی لە دەزگاکانی ڕاگەیاندن بڵاوبۆتەوە، چەند بەرپرسێکی ڕووسیا لە مۆسکۆ، دەستیان بەسەر کۆگای کاتژمێرە گرانبەهاکانی سویسرادا گرتووە. تۆڕی هەواڵی بی بی سی بڵاویکردەوە، کە نرخی ئەو کاتژمێرانە لە جۆری ئۆدیمار بێگی بە ئەڵماس ڕووپۆشکراو، گرانبەهاترین جۆری کاتژمێرن و، بەهای یەک کاتژمێر 921 هەزار دۆلارە. ڕاگەیاندنەکانی سویسرا دەڵێن،......

فەرەنسا :چەند قاچاخچییەکی عێراقی سزا دەدەرێن

nusar1
دوای ئەوەی دادگاییکردنیان لە 10ی ئازارەوە دەستیپێکرد، دادگای تاوانەکانی شاری رێنێسی ڕۆژئاوای فەڕەنسا، بڕیاری خۆی دژی 30 تۆمەتباری عێراقی دەرکرد، کە لە کەیسی بازرگانیکردن بە مرۆڤ و پارە شوشتنەوە تێوەگلاون و، سزای زیندانیکردن لە 18 مانگەوە بۆ حەوت ساڵیان بۆ دەرچوو، هاوکات قەدەغەی هەمیشەییشیان بۆ چوونە نێو فەڕەنساوە بۆ درا.......

تەرمی کۆچبەران لە نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا دۆزراوەتەوە،کە لەلایەن ئاژەڵە کێوییەکان پارچە پارچە کراون

nusar1
ڕۆژ لەدوای ڕۆژ زیاتر و زیاتر کۆچبەران هەوڵ دەدەن لە بیلاڕووسەوە بگەنە پۆڵەندا و، لە ماوەی تەنیا 24 کاتژمێری رابردوودا نزیکەی 134 کەس هەوڵی بەزاندنی سنووریان داوە، لە بەرانبەریشدا دەستەڵاتدارانی پۆڵەندا ئەو کۆچبەرانە بە دڕندە تاوانباردەکات. پەرژینێکی کانزایی پتەو بە درێژایی 186 کیلۆمەتر لەسەر سنووری پۆڵەندا- بیلاڕووسیا دەنرێت و، تا......

ناڤاس میوانداری دەیان پەنابەری ئۆکرانی دەکات

nusar1
کیلۆر ناڤاسی کۆستەریکی و گۆڵپارێزی یانەی پاریس سانجێرمانی فەڕەنسی، دەرگای ماڵەکەی خۆی بۆ دەیان پەنابەری ئۆکرانی کردەوە، کە بەهۆی شەڕ ماڵەکانیان بەجێهێشتووە. فرانس پریس رایگەیاند، کە ناڤاس نزیکەی 30 پەنابەری ئۆکرانی لە ماڵەکەی خۆیدا هێشتۆتەوە و، جێگەی بۆ دابین کردوون و ماڵەکەی خۆی ئامادەکردووە بۆ وەرگرتنی ئەو خێزانانەی، کە لە......

پۆتین بەمەرج ئامادەیە لەگەڵ زیلنسکی کۆبێتەوە

nusar1
سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی ڕووسیا دەڵێت، سەرۆک ڤلادیمێر پۆتین، هەرگیز ڕەتی ناکاتەوە کە لەگەڵ ڤۆڵۆدیمێر زیلینسکی هاوتا ئۆکرانییەکەی کۆبێتەوە، بەڵام مەرجێکی بۆ کۆبوونەوەکە داناوە. لاڤرۆڤ ئەمڕۆ دووشەممە لە مۆسکۆ و لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وتی، پۆتین لاری لە چاوپێکەوتنی زیلینسکی نییە، بەڵام دەبێت ئەم دیدارانە بە باشی ئامادە بکرێن. لاڤرۆڤ لە......

ئۆکرانیا :160هەزار هاوڵاتی لە ماریۆپۆل ژیانیان لە مەترسیدایە

nusar1
سەرۆک شارەوانی ماریوپۆڵ: 160 هەزار هاووڵاتی مەدەنی ژیانیان لە مەترسیدایە سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆڵ دەڵێت، دەبێ هەموو هاووڵاتیانی مەدەنی لە شارە گەمارۆدراوەکە بگوازرێنەوە و، ڕێیان پێبدرێ خۆیان بە دووربگرن لە کارەساتێکی مرۆیی. سەرۆکی شارەوانی ماریوپۆڵ، ڤادیم بۆیچێنکۆ، رایگەیاند، کە هێشتا 160,000 هاووڵاتی مەدەنی لە شاری ماریوپۆڵی سەر دەریای ئازۆڤ بەبێ کارەبا......

ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بەرپرسیارێتی کوشتنی دوو پۆلیسی ئیسرائیل لە ئەستۆگرت

nusar1
خزمەتگوزاری فریاکەوتنی خێرای ئیسرائیل، رایگەیاند، کە دوو چەکداری عەرەب، دوو کەسیان لە ئیسرائیل کوشتووە و دواتر بە فیشەک کوژراونەتەوە، ئەمەش لە کاتێکدایە وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا، ئەنتۆنی بلینکن سەردانی ئیسرائیلی کردووە و، لەوێ لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی چوار وڵاتی عەرەبیدا کۆدەبێتەوە. بەپێی تۆری هەواڵی. بی بی سی لە بەیانامەیەک دا کە ڕێکخراوی......

بەهۆی بەشداریکردنی لە ڕێورەسمی نەورۆز هەفتەیەکە ژنێک کورد دەستگیرکراوە

nusar1
دوای هەفتەیەک لە دەستبەسەرکرانی بەربڵاوی هاووڵاتییانی کورد بەهۆی بەڕێوەچوونی ڕێوڕەسمی نەورۆز، ناسنامەی یەکێکی دیکە لە دەستبەسەرکراوان ئاشکرا بوو. بە گوێرەی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، یەکێ لەو ژنانەی لە نەورۆزی سنە دەستبەسەر کراوە، ناوی مەستوورە مستەفا موبارەکی تەمەن 45 ساڵە، کە دوای 6 ڕۆژ لە دەستگیرکردنی گوازراوەتەوە بۆ ناوەندی چاکسازی......