KDC

رۆمانیا توندوتیژی دژی پەنابەرە عێراقی و ئێرانی و ئەفغانییەکان بەکار دێنێت

رێکخراوەکانی پەنابەرانی سەر بە کڵێسا، هۆشداری لە بەرانبەر دیپۆرتکردنەوە و ناردنەوەی پەنابەران لە ئەڵمانیاوە بۆ ڕۆمانیا دەدەن، لە کاتێکدا رۆمانیا توندوتیژی سیستماتیک لە دژی پەنابەران ئەنجام دەدا.

کۆمەڵەی یارمەتیدانی پەنابەران داوایان لە وەزیری نێوخۆی ئەڵمانیا کردووە، کە چیدیکە پەنابەران دیپۆرتی ڕۆمانیا نەکرێنەوە، هاوکات دیپۆرتکردنەوە بۆ بوڵگاریا و کرواتیا دەگرێتەوە، وەک لە نامەیەکیاندا رێکخراوەکە ئاڕاستەی ئەنجومەنی وەزیران و وەزیری نێوخۆیان کردووە.

کۆمەڵەکە ئەو نامەیەی لکاند بە ڕاپۆرتەکانی ساڵی 2021ی پەنابەرە زیان لێکەوتووەکان، زۆربەی خەڵکی عێراق و ئەفغانستان و ئێرانن، کە توندوتیژی سیستماتیکی دژیان لە ڕۆمانیا دووپات کردەوە، ڕاپۆرتەکان ئاشکرایان کردووە، کە کاتێک دەستگیرکراون، پەنابەران بەردەوام لێیان دراوە،هەروەها لەو ناوچەیە زیندان هەیە، کە پەنابەران نەخۆش خراون و لە خواردن بێبەش کراون و، لە خانەی پیس و بێ چاودێری پزیشکی دادەنرێن.

___

بە شمشێر و لەسەر شەقامێکی ئەستەنبووڵ ژنێک دەکوژرێت

KDC

ئێراق : هێرشی دوو فرۆکەی بێ فرۆکەوان بۆ سەر بنکەی ئەمەریکا

Harmn

سویسرا : ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی بەشداری گردبوونەوەی گەلانی ئێران دەکەن

Harmn