KDC

بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بانگهێشتی ئەندامانی دەکات

بەشی ڕاگەیاندنی کۆنفدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی، هەڵدەستێ بە سازدانی وێبنارێک بۆ (مامۆستا کەی بەهار) لە ڕێی بەرنامەی Zoom و، داوا لە ئەندامانی کۆنفدراسیۆنەکە دەکات لە وادەی دیاریکراو بەشداربن، کە بڕیارە ئێوارەی رۆژی شەممە کاتژمێر 8:30 خولەک بە کاتی ئەوروپا بەڕێوەبچێت.

دەقی بانگهێشتنامەکە:

بانگهێشتی بەڕێزتان دەکات بۆ بەشداریکردن لە وێبیناری (فیلم و سەربەخۆیی) کە لە ڕێگای پڕۆگرامی (Zoom) ساز دەکرێت بۆ بەڕێز (مامۆستا کەی بەهار)، خاوەن بەکالۆریۆس لە تەلارناسی لە ئیتالیا، بەکالۆریۆس لە فیلم و میدیا لە لەندەن، ماستەر لە فیلمکاری لە بەریتانیا .
بابەت :
-فیلم، چی دۆکۆمێنتاری، یا فیکشن، چۆن پەیام دەگەیەنن بە پڕۆسەی ئازادی گەلان و سەربەخۆیی؟
-جیاوازییەکان لە نێوان فیلمە جیهانییەکان سەبارەت بە سەربەخۆیی و فیلمی کورد، سوودمەندی و زەرەر؟
-گەیاندنی کۆنتێکستی ڕیفراندۆم لە ڕێگای سکرین (شاشە) -ی تەلەفزیۆن و سینەماوە…..

___

زمانی فارسی ماڵپەڕی KDC کارا دەکرێت

arabicedit

بەلجیکا: پەیامی پشتیوانی شفا بارزانی و کۆنفیدراسیۆن بە پاڵەوانێکی کورد درا

nusar1

فیلمی دیکۆمێنتاری (بۆچی ڕیفراندۆم )نمایشکرا

nusar1