KDC

فیلمی دیکۆمێنتاری (بۆچی ڕیفراندۆم )نمایشکرا


ئەمڕۆ ٧/١٢/٢٠٢٢ لە ڕێوڕسمێکی شایستەدا، فیلمی دیکۆمێنتاری (بۆچی ڕیفڕاندۆم) لە هۆتێل ڕۆتانای هەولێری پایتەختی هەرێمی کوردستان نمایشکرا، کە لەلایەن ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی و، دەزگای نێودەوڵەتی پێشمەرگە بۆ کاری مرۆیی بەرهەم هێندرابوو.

رۆژی چوارشەممە، رێککەوتی ٧/١٢/٢٠٢٢ بە ئامادەبوونی موزەفەر ئەحمەد نوێنەری ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی لە هەرێمی کوردستان ،ڕزگار شێخ عەلی بەرپرسی ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی-لەندەن ، خاتوو کلارا ئەمین بەرپرسی ئافرەتانی ناوەندەکە ، چەند نوێنەرێکی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان و، چەند ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی، بنەماڵەی سەربەرزی شەهید ،ئەنفالکراوان ، پێشمەرگە و سیاسەتمەداران، رێوڕەسمی فیلمی دیکۆمێنتاری (بۆچی ریفراندۆم) لە هۆتێل رۆتانا نمایشکرا.


جێی باسە، دواتر لەلایەن ڕزگار شێخ عەلی، خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەر ئامادەبووان ، پێشمەرگە دێرینەکان ، کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان دابەشکرا.

___

سەرپەرشتیاری گشتیی رەوەندی کوردستانی، سەردانی پەرلەمانی هەرێمی شلیسڤیگ-هۆڵشتاینی لە وڵاتی ئەڵمانیا کرد

nusar1

ڕۆژنامەی نیۆرک تایمز :- ئسرائیل دوایەکی ئەمەریکای لە بارەی ئێران رەتکردۆتەوە

KDC

کۆبونەوەی لوتکەیی نێوان بایدن وپۆتین لە بارەی کێشەی ئۆکرانیا دەکرێت؟

nusar1