KDC

فیدراسیۆنی ئەڵمانیا کۆڕبەندێکی گرنگ سازدەکەن

 

فیدراسیۆنی رەوەندی کوردستانی لە ئەڵمانیا، کۆڕبەندێکی دیالۆگ لە شاری مۆنستەری ئەو وڵاتە ساز دەدەن.

ڕۆژی شەممەی رێکەوتی ٢٠ی ئەیلوولی ٢٠٢٥، فیدراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی ئەڵمانیا، لە شاری مۆنستەر چالاکییەکی دیالۆگی بەناونیشانی:
«دیاسپۆرای کورد و کۆمەڵگەی مەدەنی لە ئەڵمانیا و کوردستان» بەڕێوەدەبەن.

لەو کۆڕبەندەدا، ژمارەیەک پرۆفیسۆر و پسپۆڕ و دکتۆر، کە خاوەن تاقیکردنەوە و پێشینەی زانستی و پەیوەندیداری ئەو بووارەن، بەشداردەبن و بە وتووێژەکانی خۆیان بابەتە گرنگەکانی دیاسپۆرای کورد شەن و کەو دەکەن.

ئەم چالاکییە، بە پشتگیری شارەوانیی مۆنستەر و بە هاوکاریی کۆنفیدەراسیۆنی ڕەوەندی کوردستانی بەڕێوە دەچێت، هاوکات لە ڕێی کەناڵی ئاسمانی کوردستان تیڤی ڕێکدەخرێت و دەگوازرێتەوە.

___

موسا ئەحمەد: ئومێدمان بە ناوەندی ڕەوەندی کوردستانی هەیە

Harmn

پەرلەمانی ئەوروپا یاسایەکی توند بۆ ناردنەوەی کۆچبەران پەسەند دەکات و نەتەوە یەکگرتووەکانیش هۆشداریی دەدات

Karzan

بەریتانیا: ڕەوەندی کوردستانی بە ئاڵای کوردستانەوە ،بەشداری لە پشتیوانی گەلانی ڕاپەڕیوی ئێران دەکەن

Harmn