KDC

پۆڵەندا سنووری لەگەڵ بیلاڕووس دیواربەند دەکات

بۆ رێگریکردن لە تێپەڕبوونی کۆچبەران بە خاکەکەیدا، پۆڵەندا درووستکردنی دیواری لەسەر سنووری خۆی و بیلاڕووس راگەیاند، بەو پێیەی ترسی لە بەزاندنی کۆچبەران بە رێگەی ئەو وڵاتەوە هەیە.

پۆڵەندا لە ئێستادا پەرژینێک بە بەرزی 2.5 مەتر لە نێوان سنووری خۆی و رۆژهەڵاتی بیلاڕووس درووست دەکات، ئەمەش بەهۆی زۆری ئەو کۆچبەرانەی، کە بە نایاسایی دەچنە وڵاتەکەیەوە، لە بەرانبەریشدا بێلاڕووس رێگرییان لێ ناکات.

وەزیری بەرگری، ماریۆس بلاشتشاک، لە تویتەری خۆیدا نووسیویەتی: “بڕیارە سەربازانی زیاتر لە سنوور بڵاوەیان پێ بکرێت، بە مەستی پاڕێزگاری و چاودێری زیاتری سنوورەکان، لە ئێستاوە 900 سەرباز لە سنووری 418 کیلۆمەتر لەگەڵ بیلاڕووس بڵاوکراونەتەوە.

ئەلێکساندەر لوکاشینکۆ، سەرۆکی بیلاڕووس، لە کۆتایی مانگی ئایاردا رایگەیاند، کە مینسک رێگری ناکا لە گەشتی کۆچبەران بۆ ناوخاکەکەی و لە وێوە بۆ یەکێتیی ئەورووپا، ئەمەش لە وەڵامی توندترکردنی سزاکانی رۆژئاوا لەسەر وڵاتەکەی.

___

نەتەوەیەکگرتووەکان کۆبوونەوەی بەپەلە لەبارەی کێشەی پەنابەرانەوە دەکات

KDC

بنکەی لالش پیرۆزبایی کۆنگرەی ناوەندی ڕەوەندی کورد دەکات

KDC

بانگهێشتنامەیەک لە ڕاگەیاندنی ناوەندی ڕەوەندی کوردسانییەوە

Harmn